هو كاري نه چوني مه كته بيه كان بو مزگه وت
هوكاري نه چوني مه كته بيه كان بو مزگه وت
مزگه‌وت ماڵی خوایه‌و له
سه‌ره‌تاوه تائیستا شوێنی عیباده‌ت کردنی موسوڵمانان بووه . پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (سڵاوی خوای لێبێت) له‌کاتی ژیانی خۆیدا به‌ده‌ستی موباره‌کی بناخه‌ی چه‌ن مزگه‌وتی داناوه . موسوڵمانان پێنج فه‌ڕزه‌ی نوێژه‌کانیان به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت ئه‌خوێنن . هه‌روه‌ها مزگه‌وت شوێنی خوێندنی نوێژی جێژنه‌کان ، نوێژی‌مه‌یت و کۆبونه‌وه بۆ پێک‌هێنانی عیباده‌ته‌کانی دیکه‌یه . زۆر یه‌ک له گه‌وره زانایانی ئیسلام ، له مزگه‌وته‌کان فێری عیلمی خۆیان بون و دواتریش له‌ڕێی خوا ، خزمه‌تیان به کۆمه‌ڵگا کردوه . باوکانی ئێمه له سه‌ره تاوه به‌ئاشتی ، به‌هه‌ر فکرو بۆچونێک له مزگه‌وته‌کاندا کۆ‌بونه‌ته‌وه و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌یان کردوه .
أتی رسول الله صلی الله علیه و اله وسلم - رجل اعمی ، فقال یا رسول الله ، انه لیس لی قائد یقودني الی المسجد . فسأل رسول الله صلی الله علیه واله و سلم - أن یرخص له ، فرخص له ، فلما ولی دعاه فقال هل تسمع النداء - بالصلا‌ة - قال نعم ، قال فأجب . رواه مسلم واته : پیاوێکی کوێر هاتی لای پێغه مبه ری خوا صلی الله علیه و اله و سلم ووتی ئه ی پێغه مبه ری خوا که سێک نیه ده ستم بگرێت و بمهێنێ بۆ مزگه وت ، داوای له پێغه مبه ری خوا کرد مۆڵه تی بدا نه یه ت بۆ نوێژی جه ماعه ت . ئه‌ویش مۆڵه‌تی‌دا . که کابرا پشتی له پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌و‌اله‌وسلم کرد ویستی بڕوا ، بانگی کرد پێی فه رمو ئایا بانگ بۆ نوێژ ده‌بیستی ؟ گوتی به‌ڵێ ، فه‌رموی ده وه‌ڵامی بانگ بده‌وه - یانی وه‌ره بۆ نوێژ .
ئێستاکه فکرێک به‌ناوی مه‌کته‌بی قورئان به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م فکره‌کانی دیکه ، وه‌ک ڕکابه‌رێک هه‌نگاو به‌ره‌و پێش که‌وتن ئه‌نێت له ئیسلامدا به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسای خۆی دایمه‌زراندوه . مه‌کته‌بی قورئان جوڵانه‌وه‌ێکی ئیدئۆلۆژیکه به و مانای که ته نیا خۆی پێ ڕاسته و خۆی به ساحه‌ب حه‌ق ئه‌زانێت . هه‌مو به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئیسلام به‌درۆ ئه‌زانێت هه‌رکه‌سیش ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرێت هێرشی ئه‌کاته سه‌ر یان تۆمه تێکی ئه‌خاته پاڵ .
مه‌کته‌بی قورئان دژی مزگه‌وته و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان بۆ نوێژ خوێندن ناچنه مزگه‌وته‌کان . زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان له ماڵه‌وه پێکه‌وه جه‌ماعه‌ت دائه‌به‌ستن و نوێژه‌کانیان ئه‌خوێنن و له‌گه‌ڵ ماڵی خوا غه‌ریبن .
زۆرکات مه‌کته‌بی قورئان بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی مزگه‌وته‌کان په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی .بۆ نمونه له یه‌کێک له دێهاته‌کانی شاری سنه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له به‌شه‌کانی دیکه تێک گیراون . هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی دارولئێحسانی گه‌ڕکێکی شاری سه‌قز ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هێرش ئه‌به‌نه سه‌ر سه‌له‌فیه‌کان و ده‌نگیان لێک به‌رز ئه‌بێته‌وه و زۆر کاتیش پێکدادان ڕو ئه‌دات ، که به‌ناوبژی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌که کۆتایی پێدێت .
يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ . سوره الجمعه آیه (9) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا (جومعه) ، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بێنن ، چونکه ئه و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه ر بزانن و تێبگه‌ن .
ئه‌رکی هه‌ر موسوڵمانێکه له ڕۆژی جومعه بچێته مزگه‌وت و نوێژی جومعه‌ی به جه‌ماعه‌ت بکات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ناچنه مزگه‌وت بۆ جه‌ماعه‌تی نوێژی جومعه . مه‌کته‌بی قورئان دژی مامۆستاکانه‌و ئه‌ڵێت هه‌مو مامۆستاکان درۆ ئه‌که‌ن و هیچ مامۆستاێک نیه لایقی ئه‌وه بێت ئێمه نوێژی له پشت سه‌ر بخوێنین . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا‌چه‌ن کیلۆمه‌تر له ماڵه‌که‌ت مامۆستاێکی لایق نه‌بێت که له‌پشتی نوێژ بخوێنیت ئیتر پێویست ناکات و فه‌ڕز نیه که بچیته مزگه‌وت بۆ جومعه . له‌کاتی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (سڵاوی خوای لێبێت) وه‌ک ئێستا ئۆتۆمبێل نه‌بووه که بتوانن به ئاسانی بچنه شوێنه‌کانی دیکه به‌ڵام ئێستاکه موسوڵمان زۆر به ئاسانی له ماوه‌ێکی کورت ئه‌توانێت بچێته شار یان دێهاتێکی نزیک بۆ خوێندنی نوێژی جومعه . لێره‌دا ڕون ئه‌بێته‌وه که هۆکاری نه‌چونی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان بۆ مزگه‌وته‌کان نالایقی و لاوازی ئاینی مامۆستاێک نیه به‌ڵکو مه‌کته‌بی قورئان دژی هه‌مو مامۆستاکانه وه‌ک چۆن دژی هه‌مو به‌شه‌کانو فکره‌کانی دیکه‌ی ئیسلامه . لێره‌دا ئاماژه ئه‌که‌ین به سه‌ره‌کی‌ترین هۆکاری نه‌چونی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان بۆ مزگه‌وته‌کان :
1 : بونی مامۆستاکان له مزگه‌وت . مه کته بی قورئان وه‌ک عاده‌ت دوژمنی سوێندخواردوی مامۆستاکان وه‌ک ( که سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی ئیسلام که موه‌حدن) . هۆکاری دژایه‌تی مامۆستاکان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌شه‌ر لێدانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له‌کاتی ژیانی خۆیدا له مامۆستاکان . بۆ سه لماندنی ئه‌مه‌ش ئێوه له‌چه‌ن که‌سی مه‌کته‌بی پرسیار بکه‌ن ڕای چیه له باره‌ی مامۆستاکان ؟! بێ‌گومان وڵامی پرسیاره‌که‌ت هه‌ر ئه‌و تانه‌و ته‌شه‌رانه ئه‌بێت که له کۆبونه‌وه کانیان فێریان ئه‌که‌ن .
2 : نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌کته‌بی قورئان به سه‌ر مزگه‌وته‌کاندا . ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی مه‌کته‌بی قورئان ، جگه له پاره ، ئه‌ندام کۆ کردنه‌وه و ده‌سه‌ڵات ، تینوی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شوێنه گشتیه‌کان وه‌ک مزگه‌وته‌کانن که تا ئێستاکه له خستنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مزگه‌وته‌کان سه‌رکه‌وتو نه‌بون .