چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه ..
کچێک لە کاتی ئاهەنگی بووکێنیدا له‌دوای نوێژی مه‌غریب کاتێ نوێژی ئێواره‌ی به‌جێ هێنا، جلی بوکێنی له‌به‌ر کرد و ده‌ستیان کرد به ئارایشتکردنی ده‌موچاوی تاکو ئاماده بێت بۆ هۆڵی ئاهه‌نگه‌که‌ی ،به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو بانگی خه‌وتنانی دا‌و بوکه‌که گوێی لێ بوو که بانگیدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانی که ده‌ستنوێژی نه‌ماوه به‌بۆنه‌ی ئه‌و ئارایشته‌ی که بۆی کراوه،بۆیه به دایکی ووت : دایه‌گیان ئه‌چم ده‌ست نوێژ هه‌ڵ ئه‌گرم تا نوێژی خه‌وتنان بکه‌م.. دایکی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ووتی : ده‌ست نوێژی چی کچه‌که‌م هه‌موو ئارایشته‌که‌ت ئهشۆرێتهوهو نامێنێت..ئه‌وا میوانه‌کان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن تۆ ئاماده بیت... نه‌خێر به هیچ جۆرێ ڕێگه‌ت پێ ناده‌م ده‌ست نوێژ بگریت من دایکتم فه‌رمانت پێ ئه‌که‌م..ئه‌گینا لێت زویر ده‌بم.. کچه‌که‌ی ووتی : نه‌خێر به خوای گه‌وره ئاماده‌نابم له ئاهه‌نگه‌که تاکو ده‌ستنوێژ نه‌شۆم و نوێژه‌که‌م نه‌که‌م ... دایکه گیان ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت من هیچ فه‌رمانێک وه‌رناگرم له بێ فه‌رمانی کردنی خوا... دایکی ووتی : ئه‌ی چی به‌و میوانانه بڵێین دوایی کاتێک هه‌موو ئارایشته‌که‌ت شۆرایهوهو ، تۆ چۆن ده‌رئه‌که‌ویت له‌کاتێکدا له ئاهه‌نگه‌که‌تدا به‌بێ ئارایشت ده‌بینرێیت له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ، دوایی هه‌موو جوانییه‌کت نامێنیت خه‌ڵکی لۆمه‌ت ئه‌که‌ن... کچه‌که‌ی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ووتی: دایکه تۆ خه‌می ئه‌وه‌ته که له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی جوان ده‌رناکه‌وم ؟ ئه‌ی خوایه‌که‌م چی ؟ منیش خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌گه‌ر نوێژه‌که‌م بڕوات جوان ده‌رناکه‌وم لای خوایه‌که‌م،، پاشان کچه‌که‌ی به جڵی بوکێنییه‌وه ده‌ستی کرد به ده‌ستنوێژ شتن و هه‌موو ئارایشت و موکیاجهکهی ڕۆیشت ، پاشان ده‌ستی کرد به نوێژکردن تاگه‌یشته دوایین سوجده به‌ڵام نه‌یزانی که ئه‌وه دوایین سوجده‌و کۆتایی ژیانی ده‌بێت، به‌وجۆره له‌کاتی سوجده‌دا ڕوحی پاکی ده‌رچوو ماڵ ئاوایی له ژیان کرد.... ئه‌وه‌یه ژیان که که‌سمان نازانین کۆتاییمان چۆن ده‌بێت به خراپه یان چاکه... هیوادارم خوشکان په ند وه رگرن پشت به خوا ببه ستن نه وه ک پشت به میکیاجو شتی دونیای ببه ستن به ڕاستی مردنیکی خشی کردوه خوایه گیان ئاقیبه‌ت خیرمان که‌یت
آمین یا ارحم الراحمین