هه‌ندێ كه‌س هه‌ن خواى گه‌وره له ژێر چاودێرى خوێدا په‌روه‌رده‌یان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رئه‌نجام ڕۆڵى مه‌زن له كاروانى مێژووى ئیسلام و ژیانى موسوڵماناندا ببینن، هه‌موو هه‌ل ومه‌رج و بارودۆخێكیان بۆ لهباردهكات بۆ گێڕانى ئه‌و ڕۆڵه، سیما و نیشانه‌كانى پێشه‌وایه‌تى و مه‌زنییان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڕوخساره‌وه دیاره، كه ده‌یانبینى به‌ئاسانى ده‌زانى ئه‌وانه كه‌سانێكى جێاوازن له هه‌موان، ئایینى ئیسلامیش هه‌میشه پێویستى به‌و جۆره كه‌سانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕووه گهشهكهى ئاشكرا بكه‌ن و ببنه سومبولى پێشه‌وایه‌تى بۆ سه‌رجه‌م موسوڵمانان، هه‌ر بۆیه ویستى خواى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه‌له‌سه‌ر هه‌موو سه‌د ساڵێكدا كه‌ڵه پیاوێك بێت و ئایین نوێ بكاته‌وه، چونكه ئایین به‌هه‌ڵه‌و نه‌فامیى هه‌ڵگرانى تووشى ناشیرینى و له‌كه و تۆزى بیدعه‌و شتى ناشاییسته ده‌بێت و له‌وكاتانه‌دا پێویستى به به‌پێشه‌واو كه‌سانى خۆفرۆشتوو به‌خواى گه‌وره په‌یدا ده‌بێت، خه‌ڵكیش وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: الناس كإبل مائة لا تكاد تجد فيها راحلة
یه‌كێك له نیشانه‌كانى سۆز‌و به‌زه‌یى خواى په‌روه‌ردگاریش به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه ئه‌و مژدهیهیهى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) كه فه‌رموویه‌تى: يأتي على رأس كل مائة عام من يجدد لهذه الامة أمر دينها .
ئایینى ئیسلامیش زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به كه‌ڵه پیاوو كه‌سانى مه‌زن كه‌نه‌ك هه‌ر له‌سه‌رده‌مى خۆیاندا به‌ڵكو له‌سه‌رده‌مانى دواى خۆیشیاندا باسى گه‌وره‌یى و خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌یان بۆ خزمه‌تى ئیسلام ده‌كرێت و نابڕێته‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌شه تاكو ڕۆژى قیامه‌ت باس و كاریگه‌رییان بهبهرهكهتى دڵسۆزییان بۆ ئیسلام هه‌ربه‌رده‌وام نه‌بڕاوه بێت، ئه‌وه‌ش پێوه‌رێكه – والله اعلم - له‌سه‌ر ڕاستگۆیى و وه‌رگیرانى كرده‌وه‌كانیان له‌لاى خواى گه‌وره.
ئه‌م جه‌ند دیره گونجاوه رێخۆشكه‌ر بێت بۆ ناساندنى كه‌ڵه پیاوێكى ئه‌م دینه كه نزیكه‌ى هه‌شت سه‌د ساڵ به‌سه‌ر له دونیا ده‌رچوونیدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام ئیستایش ده‌ڵێى نه‌مردووه‌و هه‌ر له‌ژیاندایه، چونكه به قسه‌كانى، بهكتێبهكانى، به فتواكان و هه‌ڵوێسته‌كانى بۆ ئیسلام هه‌ر زیندووه‌و په‌رژینى كات و جێگاى لابردووه، به‌ڵێ به‌و شێوه بوو كه‌سایه‌تى ئیبنوته‌یمیه، كه به‌بۆچوونى به‌نده ئه‌و هێشتا باش نه‌ناسراوه‌و پله‌و پایه‌ى شایانى خۆى وه‌رنه‌گرتووه له لاى موسوڵمانان، له‌كتێبه بههێزوپێزهكانیدا كه زۆرن هه‌وڵى داوه به موو له قورئان و سوننه‌ت لانه‌دات، هه‌روه‌ها هه‌میشه پارێزه‌رێكى دڵسۆز‌و ماندوونه‌ناس بووه بۆ بیروباوه‌ڕى ئیسلامیى له‌دژى كۆمه‌ڵه گومڕاكان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.
مجموع الفتاوى كه‌ى بۆخۆى قوتابخانه‌یه‌كى بێ كه‌م و كوڕییه، له‌وانه‌یه هیچ زیده ڕهوییهكیش نه‌بێت گه‌ر بڵیین هه‌ر كه‌س به‌باشى هه‌مووى بخوێنێته‌وه‌و لیى بگات به ته‌واوى له ئیسلام تێگه‌یشتووه له ڕوانگه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌وه.
سڵاو له‌و زانسته‌ى كه خواى گه‌وره به‌هۆیه‌وه بهرزتیكردهوه، سڵاو له ئارام و خۆڕاگریت له پێناو ئایینى خواى گه‌وره، كه خۆت له گه‌رمه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌و ناخۆشى زینداندا ده‌تفه‌رموو: دوژمنانم چی‌یان له‌ده‌ست دێت له‌دژم بیكه‌ن، من به‌هه‌شتى خۆم لهدڵمدایهو دوورخرانه‌وه‌م گه‌شت و گوزاره‌و كوژرانیشم شههیدییه، سڵاو لهڕهوشتى به‌رزت كه‌هه‌ركه‌سێك ژیاننامهكهت بخوێنێته‌وه به‌به‌ڵگه‌ى زۆره‌وه ئه‌و ڕاستیه‌ى بۆ دهردهدهكهوێت، سڵاو له تێكۆشان و جیهادت له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى ئیسلام، سڵاو له‌هێزى دڵ و جه‌سته‌ت كه له چه‌ندین به‌ره‌وه وه‌كو چیاكان به جێگیریى و نهلهخشاوى دهبزوایت و چالاكیت ده‌كرد، جارێك له‌دژى ته‌تار و جارێك له‌دژى فه‌رمانڕه‌وا به ناو موسوڵمانه‌كان و جارێكى تر له دژى كۆمه‌ڵه گومڕاكانى نه‌یار به چه‌مكه‌كانى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت...ئه‌گه‌رچى ته‌مه‌ن خۆى له خۆیدا هه‌رچه‌نده درێژ بێت هه‌ر چه‌ند ساڵێكى كه‌مه‌و وه‌كو چاوترووكانێك ده‌گوزه‌رێت، به‌ڵام تۆ به قسه‌و كتێبه‌كانت كه به هه‌ڵوێست و كرده‌وه سه‌لماندت ته‌مه‌نى خۆتت درێژ كرده‌وه نه‌ك هه‌ر یادت ده‌مێنێته‌وه‌و فه‌رامۆش ناكرێت، به‌ڵكو تێپه‌ربوونى سه‌ده‌كان رێزوخۆشهویستیت له دڵى موسوڵماناندا پتر ده‌كات، ئیتر چى بێت نیشانه‌یه‌ك له‌مه ڕوونتر له‌سه‌ر ڕێزى خواى گه‌وره له تۆ.
تێكۆشان و خه‌مخواردنى ئیسلام ته‌نانه‌ت رێگاى نه‌دایت هاوسه‌رێكت هه‌بێت و نه‌وه‌ى خۆت ببینى، به‌ڵام ئاسووده به هه‌رچى ئه‌وانه‌ى خۆیان بهئههلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ده‌زانن بهخۆشحاڵى وسهربهزییهوه خۆیان به ڕۆڵه‌ى ابن تيمية ده‌زانن، چونكه تۆ زۆر خزمه‌تى ئه‌وانت كرد‌و به‌رگریت له ئایینه‌كه‌یان كرد، بۆیه ئه‌وانیش به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیانى ده‌زانن یادت مه‌زن ڕاگرن وده‌ستى پاڕانه‌وه به‌رزكه‌نه‌وه خواى گه‌وره به‌ناوه‌ڕاستى به‌هه‌شتى فیرده‌وس