مێژوی غەڕناتە بوو بە هۆی تەوبەکردنم

در این بخش مطالب دینی کوردی قرار داده می شود

مديران انجمن: CafeWeb, Dabir, Noha, bahar

مێژوی غەڕناتە بوو بە هۆی تەوبەکردنم

پستتوسط amanj2 » شنبه دي ماه 17, 1390 4:37 pm

هەموو تەمەنم لە خۆشی وئارامیدا لە ژێرسێبەری ئاگا بونی باوک ودایکم دەگوزەراند،چونکه تاقە منداڵی ماڵ بوم.هەر کە خوێندنم تەواو کرد،باوکم بەم بۆنەیەوە ترۆمبێلێکی بەهەدیە بۆکڕیم وپێی ووتم:خۆم ئامادە بکەم بۆکار لە شەریکەکەی.
لەم فەترەدا لەگەڵ قوتابیانی دەورانی زانکۆم تێکەڵاویەکی زۆرمان هەبوو.لەهەموویان نزیکتر"عەلی" بوو.ئەویش ژیانی زۆر لەمن نزیک بوو واتە ئەویش تاقە منداڵی ماڵ بوو و باوکی خاوەن شەریکە وسەرمایەداریش بون وخانوەکەشیان لە ماڵی ئێمە زۆر نزیک بوو...
دوای تەواو بوونی خوێندنمان،هاوڕێکەم بە تەرحی پێشنیارێک ووتی:با ئێمەش وەک هاوەڵانمان بزانین چۆن لە کاتەکانمان ئیستیفادە دەکەین ولزەتێک لە ژیان بەرین وبۆسیاحە وخۆشی سەفەرێک بکەین بۆدەرەوەی ووڵات!
قەزیەکەم گەیاند بە باب وداکم دوای مەحاوەلەیەکی زۆر ڕوخسەتم وەرگرت،بەڵام باوکم هەر لە ناخەوە پێیناخۆش بوو دەیووت:وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەبێتە هۆی ئینحرافی ئیخلاقیت ،چونکە زۆرێک لە گەنجان کەوتونەتە ئەوو مەترسیەوە،بەڵام من باوکم دڵنیا کردەوە کە من لەو گەنجانە نابم ان شاء الله.
باب وداکم دوعای خێروسەلامەتیان بۆدەکردم،منیش بلیتی سەفەرکردنم بۆخۆم هاوڕێکەم ئامادە کرد بەرەوو ئیسپانیا.
بەگەشتنمان بە ئیسپانیا هاوڕێکەم ئوتێلەکی زۆر مۆدێڕن وخاصی هەڵبژارد؛کاتێک سەببەکەیم لێ پرسی بۆئەم ئوتێلە،ووتی:هیچ قسەی لێمەکە لە کەناری ئەم ئوتێلە مەشروبخانەیەکی لێیە کە زۆر بەناوبانگە وقەرارە ئێمەش وەک هاوەڵانمان خۆش بگوزەرێنین وسەرەتای ژیانمان بەمە دەست پێبکەین!
لێرە بوو کە کەوتمە ناو خەیاڵ کە باب وداکم چۆن ئامۆژگاریان کردم کە تا دەتوانی خۆت بپارێزە لەوشتانەی لەتمە لە دینەکەت دەدا...بۆیە یەکەم جار خۆم پاراست بە ڕۆشتن لەگەڵی ... بەڵام بەداخەوە بە داواکردنێکی زۆر ڕازی کرام .
لەهەمان ڕۆژی یەکەمەوە،ڕایکێشام بەرەوو ئینحرافاتی ئیخلاقی تەنانەت هۆشم لەدەست نەمابوو کەچی دەکەم وە لە ڕۆژی دووهەمدا بە ئاگا بوومەوە کە کەوتومەتە چ قوڵایەک وگێژاوێک لە حەقی خۆم ودینەکەشم،بەڕاستی زۆر ئەسەفم خوارد وپەشیمان بومەوە.
بەڵام سوپاس بۆخوای گەورە ئەم حاڵەتە زۆر دەوامی نەهێنا ... بۆگۆڕانی جەو سەفەرمان کرد بەرەوو غەڕناتە وتوڵەیتڵە.
ڕێنمونی من کچێکی مەسیحی بوو کە ئاسەوارە ئیسلامیەکانی نیشاندەدام.لە توڵەیتڵە کۆشکی عەزیم وهەرەبەرزم دەبینی کە باپیرە موسڵمانەکانمان بینایان کردبوو.ئەم کچە مەسیحە لە شرحکردنەکانیدا ئاماژەی کرد کە خەڵکی ئێمە زۆر بە شانازیەوە باستی موسڵمانی ئەوسەردەمە دەکەن کەچەن خاوەن ئیخلاق وڕەسەن بون،وهەموو کەس بەئارامی ژیاوە ،ئەوو کاتانەی کە ئەندەلوسی موسڵمانان بوو کەس توشی خراپە نەدەبوو،بەخوا قەسەم کاتێک ئەم کچە ناموسڵمانە باستی مێژوی ئیسلامی بۆدەکردم ودەیگوت باپیرەکانمان زۆر ڕازی بون بە ژیانی ئەندەلوسی کۆن چاوانم پڕ بوو لە فرمێسک وخەجاڵەتێکی زۆرم کێشا کە من لەکوێم وبۆچی بووم بەخاوەنی ئەوو تاوانانەی دوێنێ،سەرزەمینێک کە باپیرانی دیندارم هەوڵیاندا وفەتحیان کرد تا چەپەڵی وبەد ڕەوشتی نەمێنێت.
ئیحساسی شەرمەزاریم کاتێک گەشتە ئەوج وکاسەی شەرمەزاریم پڕبوو بە بینینی میحرابێک لەناو کۆشک وقەسرەکاندا کە ئایەتێکی قورئانم بینی.هەرچەند سەیری ئایەتەکەم دەکرد وبیرم لە گوناە وتاوانەکانی ڕۆژی یەکەمم دەکردەوە ،بوغز وڕق گەروی توند کردم،سەرزەمینێک کە باپیرانم خەڵکیان دەپاراست لە خراپەکاری بۆئەبێ من وەک وەچەیان وەک ئەوان نەژیم.
بە بینینی ئەم ئایەتەی خوای گەورە کە دەفەرموێت: {وَلا تَقْرَبوا الزِّنى إنَّه کانَ فَاحِشَةً وَّسَاءَ سَبِیْلاً}
پاڵمدایەوە بە دیوارێکەوە وبێئاگا فرمێسک لە چاوەکانم سەرگۆنامی تەڕکرد.ئەم کچە مەسیحە بە تەعەجوبەوە لێی پرسیم چ بوە وا دەگریت؟زانیم کە سەبەبی گریانەکەم دەرک ناکات پێم ووت:بە بیرهێنانەوەی ڕابردووم چاوانم پڕ بوو لە فرمێسک!
هەر لێرە بڕیارمدا بەیەکەم فڕین بگەڕێمەوە بۆ ووڵاتەکەم ... هاوڕێکەم هەوڵیدەدا بۆ بەردەوامی سەفەرەکەمان دوبارە بێینەوە بەڵام من پێشنیارەکەیم ڕەتکردەوە.
بە پەشیمانیەوە گەڕامەوەو بۆ نێشتمان لە کاتێکدا ئومێدواربووم کە خوای گەورە تاوانەکانم عەفوبکات.کە گەشتمە وڵاتەکەمان هەوڵمدا هەموو پەیوەندیەکانم بپچڕم لەگەڵ هاوڕێکەمدا چونکه نزیک بوو بەرەوو دۆڵی هەلاکەتم بات بۆ هەتا هەتا.
سەرچاوە روائع القصص

برای نویسنده این مطلب amanj2 تشکر کننده ها:
SharakamPawa (يکشنبه ارديبهشت ماه 7, 1392 2:51 am)
رتبه: 7.14%
 
amanj2
کاربر فعال
کاربر فعال
 
پست ها : 98
تاريخ عضويت: شنبه دي ماه 16, 1390 12:30 am
محل سکونت: پاوه
تشکر کرده: 95 بار
تشکر شده: 127 بار
امتياز: 10

پستتوسط basireh » دوشنبه دي ماه 19, 1390 9:10 pm

سلاو
زوور جوان بوو کاک ئامانج

خوودای گه وره له گوناهی هه موان خوش بیت

آمین


چه زیبا خالقی دارم

چه بخشنده خدای عاشقی دارم

که میخواند مرا، با آنکه میداند گنه کارم
گر همچو من افتاده ی این دام شوی / ای بس که خراب فرقه و جام شوی  
ما عاشق و رند و مست و عالم سوزیم/ با ما منشین و گرنه بد نام شوی
نماد کاربر
basireh
کاربر ویژه
کاربر ویژه
 
پست ها : 277
تاريخ عضويت: چهارشنبه اسفند ماه 24, 1389 12:30 am
تشکر کرده: 317 بار
تشکر شده: 236 بار
امتياز: 10


بازگشت به کوردی

چه کسي حاضر است ؟

کاربران حاضر در اين انجمن: بدون كاربران آنلاين و 3 مهمان