سڵامی خودای گه وره له هه مووتان.
هاتنه وه ی مانگی مه ولوود ...مانگی هاتنی دوایین ڕێنماتان پێ پیروز ده ڵێم..
له و کاته وه وا قه ڵه م له گه ڵ په نجه کان بوو به هاوڕێ و له نێو ده ریای خه یاڵمدا به رو
لووتکه به رزه کان ده فڕاینه وه ،هه موو کاتێ هیوای ئه وه م بوو شێعر بۆ خۆشه ویستم "محمد"(ص) بنووسم.
به ڵام به داخه وه...له هیچ کاتێکدا نه متوانی خۆم به م ئامانجه بگه یه نم.
تا ئه وه ی که له مانگی مه ولوودی ئه مساڵ به به هانه ی جێژنی مه ولوود به یاری خودا بووم به ڕچه شکێنی خۆم و شێعرم بۆ "رسول الله" گوت.
به ڵام ..به ڵام...
شێعری من له کوێیه و؟؟؟
گه وره یی و عه شق و خۆشه ویستی...مو حه ممه دی موسته فا(سه لام و سه لاتی خودای له سه ر بێ)له کوێیه؟
مانگی مه و لوود
پێنووس له وه سفت مات و داماوه
عه قڵ و خه یاڵم زمان به سراوه
ناگونجێ وه سفت له بیر و بـڕوام
لاپه ڕه کانــــــــم هه مووی دڕاوه
ئه و کاته ی بیستم ناوی شـــیرینت
ده رکه کان به هه شت بۆ من کراوه
چون که بیستم من ده نگی حه ق له تۆ
ڕێــــگه ی شه یاتین له من بـــــــــــــڕاوه
له ده شتی چۆڵــــی تاریکی عۆســــیان
من له گه ڵ نه فسی سه ر لێ شێواوه
خه ریکی به زم و مه ستی مه عسیه ت
بێ خه به ر له ده ست ئامانج دونـــــیاوه
ڕێگه لێ ون بو و تێکه ڵ دونیا بووم
به نووری "قرآن" ڕێـــــــگه م دوزاوه
یا "رسول الله" سه لامت لێ بێ
دین و ڕێــــگای تۆ له شه ڕ پاراوه
به هاتنی تۆ ئه ی شافعی جه م
ده ستی شه یاتین له بێـــخ بـڕاوه
هه یهات مه ردم وه عدی حه ق ڕاسته
خودا ڕه سووڵی بۆمــــان هێــــــــــــناوه
مانگی مه ولــــووده ،مانگی شادیه
ده ی هه ستن یاران ماوه ،نه ماوه!
ئه م مانگه مانگی، جه شنه و ده ف و نه ی
دونیا گه شه و ڕوون ،شه یتـــــــان سووتاوه
عاڵه م شایشه ن ،زه مین دڵ وه شه ن
خه رمانه ی خه مان ،جه بـن کنیـــــــاوه
مانگی عه شقه و نوور،مانگی شادیه
سۆز و سه ربه رزی ،ده رکه ی کــراوه
به ده نگی ده ف و جه ژن و گۆرانی
ده نگ و هــــــــاواری دوژمن خنکاوه
مزگه وت و کۆڵان گــــــــــــوڵاو پاشیه
چه ن خوشه مه ولوود له شاری پاوه
یاران له م مانـگا کــــۆ ده بــــــــــــــــنه وه
عه شقی مۆ حه ممه د خه رمانه ی داوه
ئه ی شاهی عاڵه م سه لامت لێ بێ
به نـــــووری تـــــــۆوه دونـــــــیـــا ڕازاوه
به یومنی تۆوه ئه ی دافعی خه م
ڕووتی و هه ژاری بارگه ی پێــچاوه
سایه ی عه دڵی تۆ ،عاڵه م گیر بووه
باکــوور و باشـــــوور تا ڕوژ ئــــــــاواوه
کێیه توانای وه سفی تۆی هه بێ
عه قڵ له وه ســــفی تۆدا جێماوه
هه تا ئه و کاته ی قه لبــم لێ ده دات
هه تا ڕه نگی خوێن ،ڕه نگی سووراوه
تاکو ببینم گیان کێشه ری خۆم
تاکـــــــــو وڵامـــی قه برم دراوه
تا ئاخر زه مان تا بیستنی سوور
تاکو ڕۆح له نێو له شــم ته نراوه
هه تا هاتــــــــــــــنی ڕۆژی قیـامه ت
سه ڵه واتم له سه ر "رسول الله" وه
"شه یما که ریمی"