حیکمه تی ڕۆژِو
ساتی گوێ بگرن براو و خۆشکه کان
له بۆ حێکمه ت وفه زڵی ڕه مه زان
ئه سڵی حێکمه تی جێ سه رنج دانه
نه ته نیا ته رکی، خۆراک و نانه
ئه گه ر له ناحه ق نه وه سی چاوت
خوا بێ نیازه له نان و ئاوت!
ئه زانی بۆ چی مانگێ له هه ر ساڵ
بۆت مه منوع ئه بێ خۆراکی حه ڵاڵ؟
له شوێن که وتنی نه فست مه عزور بی
له مه منوعاتی خوداوه دوور بی
ده ستت له کارو ده مت له وتن
چاوت له بینین ،گوێت له بیستن
ئه فکاری دڵ و ڕێ کردنی پێت!
هه موی به رانبه ر، ڕه زای خودا بێت!
گوێت له ناحه ق که ڕ،زۆبانت لاڵ بێ
چاوت نابینای دیتن به تاڵ بێ
ئه عزات ڕۆژو بێ نه ک هه ر له حه ڵاڵ!
بۆ نه فسی سه رکه ش نه بێ به حه ماڵ!
گوێت له بیستن و چاوت له نه زه ر
ده مت له وتن گۆفتار بێ سه مه ر
ئه بێ ڕۆژو بن هه رکام بۆ خۆیان
نه ته نیا دووری له خۆراک و نان
حێکمه تێ تری ڕۆژو بزانه
هاوڕه نگی له گه ڵ مۆسته مه ندانه
ئه گه ر تۆ تێر بی دوانزه مانگه ی ساڵ
قه د له فه قیران ناپرسی ئه حواڵ
ڕۆژ و گرتنه ئه تکا خه به ر دار
له قۆڕه ی زکی هه ژاری نه دار
جانبێ تری پڕ له حیکمه ته
بۆ جیسمو له شت مایه ی سیحه ته
جه نبه ی جیسمانی گرتبو نه زه ر
(صُومُو اتَصحُوا)ی فه رمو په یغه مبه ر
حیساب بفه رمو مه عده ت ئاشێکه
یا کارگای گه وره و پڕ ته لاشێکه!
بۆ ئه وه ی که وا له کار نه که وێ
ساڵێ یه ک ده فعه وچانی ئه وێ
یا مه قسه دێ ، تر به رزتر له مانه
حوسوڵی ته قوای خودای ڕه حمانه
ئا یه ی قورئانی پڕ له سه مه ره
سه د و هه شتا و سێ سوره ی به قه ره
دوای حوکمی فه رزی وه های فه رمووه
به ش موته قی بن ئا به م ڕوژووه!
له مه عنای ته قوایش وته ی پڕ سه مه ر
وڵامی ئه و به ی بۆ حه زره ت عۆمه ر:
عۆمه ر لێی پرسی چلۆنه ته قوا؟
هه تا په یڕه وی ببم له مه و دوا
فه رمووی ڕویشتوی شوێن و مه حاڵێ
له ڕێی باریک و پـڕ دڕک و داڵێ؟
چلون بــڕیوته ڕێگه ی سه فه رت
که لیباس شۆڕیش بوبێ له به رت؟
یه قینه ن وه ها خۆت پاراستوه
دڕک به قاچ و جل تا نه چووه!
وتی وه هایه وا ڕێی چووم
چلونت فه رمو ، به و جوره بووم
فه رموی مه سیری دینیش وه هایه
ڕێگای دڕک و داڵ زۆری تیایه
دڕکی حه ساده ت ،دڕکی به خاڵه ت
دڕکی دڵ پیسی، دڕکی قه ساوه ت
دڕک خراوه بیستن یا گوفته و که لام
دڕک ده س درێژی ،یا نه زه ر حه رام
دڕک رۆژو خواردن یا نوێژ نه کردن
دڕکی ناو خه ڵکی وه خرابه بردن
خۆلاسه دڕکی جوراوجوری ژین
وان له ده وری ڕێ ،له مه سیری دین
ئه بێ به جۆرێ خۆ بده یته لا
هیچکام له مانه گیرت لێ نه کا
(غه ریب) ئه سبابی ته قوا ئه ناسی
نه که ی خۆ بده ی له گیلی و کاسی!
به ڵکو تێکۆشه ئه هلی ته قوا بی
هه تا به هره مه ند له ڕه حمی خوا بی
(ئیسماعیل ره زایی"غه ریب")