وەکو نەی کون کونە جەرگم، لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە
بە سۆزی نەی دەسوتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم
ئەگەر زوڵفت وەکو من عاشقی ڕووی تۆ نیە بۆچی؟!
...سەراپا تێکچوە، کەوتۆتە بەر پێت دەست و داوانە؟!!
بە تیری غەمزە بملاوێنەوە، زوڵفم لە گەردن کە
بە سەر هاتومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بوومە نیشانە
دمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هوشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە
هەناسەی عاشقان بانەتگرێ، بێ مروەتی تا کەی؟
بترسێ ئەی گوڵی نازت بدەم لەو بای زریانە!!
وەفایی) بۆ گوڵێکی سەر و باڵات شێت و شەیدایە)
وەکو قومری دەناڵێنێ، وەکو بولبول غەزەل خوانە
وەفــــــــــایی