صفحه 1 از 1

بڕۆ ئیتر!

پستارسال شده در: پنج شنبه آبان ماه 11, 1391 10:17 pm
توسط shaho
من کە عومری جوانی و گەنجیم بە تۆ بەخشی؛ مناڵ نەبووم!
لە ئێوارەی تەنیاییدا، بەدمەست نەبووم؛ خەیاڵ نەبووم!
من کە غەوری ئەوینت بووم؛ خۆ باڵندەی بێماڵ نەبووم!
پرتەقاڵی دارهەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبووم!
...
من کە هاتم؛ پەیامێک بووم، له کانیلە ڕۆشنتر بووم
وەک پەروانە؛ لەو دیو بەهار، بێزمان و غەریبتر بووم
بەڵام حەیف و هەزار حەیف! تۆ سێبەرت دڕک و خار بوو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بوو؛ بیابانی پڕ له مار بوو...
بڕۆ! ئیتر تازه هەرگیز؛ سێوی دڵم نادەم به تۆ!
هەرگیز مەلی خۆشەویستیم نافڕێنمه ناو باخچەکەی تۆ
بڕۆ! ئیتر جارێکی تر؛ تۆ به نەرمی نامبینییەوە
من بەفر بم، تۆ خۆرەتاو؛ هەر دەبێ تۆ بتوێیتەوه!!
“ئیسماعیل خورماڵی”