صفحه 1 از 1

هه ر کوردم

پستارسال شده در: دوشنبه بهمن ماه 16, 1391 8:04 pm
توسط shaho
هه ر کوردم
بــه‌ ده‌ربــه‌ده‌ری یـان له‌ ماڵــی خــۆم
له‌ خــاکی عـه‌ره‌ب،له‌ ئێــــران و ڕۆم
کۆک و پۆشته ‌بم،ڕووت و ڕه‌جاڵ بم
کۆشــکم ده‌قات بــێ،وێــرانه‌ مـاڵ بم
ئازا و ڕزگــار بم شــادان و خــه‌ندان
یـان زنجیر له‌ مل له‌ سووچی زیندان
سـا‌‌غ بم جحێڵ بم بگرم گوێ سوانـان
یــان زار و نــزار له‌ نـه‌خۆشــخــانان
دانــیشـــم له‌سه‌ر ته‌ختــی خونـــکاری
یــان لــه‌ کۆڵانــان بــکـــه‌م هـــه‌ژاری
کــوردم و له‌ ڕێی کــورد و کوردستان
ســه‌ر له‌ پێناوم گیــان له‌ســه‌ر ده‌سـتان
بـه‌ کــوردی ده‌ژیم بـه‌ کــوردی ده‌مرم
بــه‌ کــوردی ده‌یــده‌م وه‌رامــی قــه‌برم
بــه‌ کــوردی دیــسان زیندوو ده‌بــمه‌وه‌
لــه‌و دنیاش بۆ کــورد تـێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌
ماموستا هه‌ ژار

پستارسال شده در: دوشنبه بهمن ماه 16, 1391 8:21 pm
توسط Roobar
کوردم ئه من


گه رچی تووشی ره نجه رویی و حه سره ت و ده ردم ئه من
قه ت له ده س ئه م چه رخه سپله نابه زم،مه ردم ئه من

ئاشقی چاوی که ژال و گه رده نی پر خال نیم
ئاشقی کیو و ته لان و به نده ن و به ردم ئه من

گه ر له برسان و له به ر بی به رگی ئیمرو ره ق هه لیم
نوکه ری بیگانه ناکه م تا له سه ر هه ردم ئه من

من له زه نجیر و ته ناف و دار و به ند باکم نیه
له ت له تم که ن،بمکوژن، هیشتا ده لیم کوردم ئه من


هیمن

پستارسال شده در: دوشنبه بهمن ماه 16, 1391 9:20 pm
توسط shaho
ده سته کانت خوش روبار گیان