سه فه ر
ارسال شده در: چهارشنبه فروردين ماه 28, 1392 3:40 pm
- ئەوە بۆ کوێ؟
کە وەها، گورج و بەتاڵووکە سەرت ناوە لە ڕێ؟
- پنجە دڕکێک بە شنەی بای بیابانی دەگوت-
- لێرە ئۆقرەی نییە دڵ، لێرە دەڕۆم
ئەدی تۆ پێم بڵێ لەم قاقڕە تا کەی دەتەوێ هەر هەڵکەی!
لە تەپوتۆزی بیابان بە تەما نی کە، سەری خۆت دەرکەی؟
- هەموو ئارەزوویە گیانم
چ بکەم کە پێ بە داوم!
- تۆ دەپرسی بە تەمای کوێم؟
- کوێ کە ڕێگاکە بچێ، واوە دەچم!
دەچمە هەر جێگەیە، لەم ناوە نەبم!
باشە وا بێ! کە دەڕۆی تۆ، سەفەری خێرت بێ
تۆ سەری برایەتیمان، کە لە سامی ئێرە دەرچووی
کە سەرت بە ساغی دەرکرد، کە گەیشتیتە هەواران
تۆ دوعا و سڵاوی ئێمەش، بگەیێنە دۆست و یاران:
بە چرۆ، بە سەوزەڵانی،
بە نمەی زوڵاڵی باران!