هێلانه
له لێواری شه‌قامێکی قیره‌تاوی سارد و ڕه‌شدا
دوایین ڕۆژه‌کانی پاییز،
دوایین گه‌ڵاکانی دار و
ته‌زوویه‌کی درێژی سارد له نێو له‌شدا...
هێلانه‌که
له نێوان دوو لقی دار‌دا
دێت و ده‌چێ به ده‌م باوه.
مه‌لی ته‌نیا
له خه‌یاڵی هه‌ڵفڕیندا، هه‌ڵکورماوه.
له یادیدا، له ڕۆژانی هه‌ڵفڕینی
ته‌نیا هه‌ر سێبه‌رێک ماوه،
ئه‌و ڕۆژانه‌ی له گه‌ڵ هه‌ور
ده‌ڕۆیشت و
له‌گه‌ڵ هه‌تاو ده‌گه‌ڕاوه.
له تاسه‌یدا:
ماڵی پڕه له هه‌تاو و
سایه‌بانی سه‌ری، گه‌ڵای سه‌وزه
که به بایه‌ک ده‌شنێته‌وه.
لانه پڕه له جریوه‌ی وردی زه‌رد و
له باڵه‌فڕه‌ی خه‌مڕه‌وێنێک
که دێته‌وه.
ئێستا به‌ڵام
نه ڕێبوارێک ده‌نگی دێت و
نه سه‌ربانی ماڵه‌کانیش
دووکه‌ڵی لێ دێته‌ده‌رێ.
گژه‌بایه و
ورده‌باران.
ده‌نگی هه‌وره و ،
تاریکایی که وه‌ک مێروو به دیواران هه‌ڵده‌گه‌ڕێ.
مه‌لی ته‌نیا، سه‌ری بردووه‌ته بن باڵی.
ته‌م و مژه له سه‌ر‌که‌لی نێو خه‌یاڵی.
”دره‌نگ، ئێستاکه دره‌نگه،
سه‌ری تاساوت هه‌ڵبڕی.
دڵ له‌دواتم، مه‌لی زامار!
به‌م تاریکانه هه‌ڵفڕی.“
تاریکایی و ته‌نیاییه و
گژه‌بایه و بارانه‌یه که ده‌بارێ.
هێلانه‌یه‌ک
ئێسته ئه‌وا
له گه‌ڵ گه‌ڵا
دێته خوارێ.