به پێیان هاتبووم، هه‌ر به پێیان ده‌ڕۆم
محه‌ممه‌د کازمی کازمی(شاعیری ئه‌فغان)
ئه‌م ئێواره له‌گه‌ڵ ته‌می ڕێیان ده‌ڕۆم.
به پێیان هاتبووم، هه‌ر به پێیان ده‌ڕۆم.
ئه‌مشه‌و ته‌له‌سمی غوربه‌تم له به‌رد ده‌درێ.
سفره‌ی به‌تاڵی ماڵه‌که‌م وه‌کۆ ده‌کرێ.
تۆ هاوسێکه‌م! ئیتر به‌ره‌به‌ری جه‌ژنان
ناڵه‌ی منت گوێ لێنابێ و ده‌نگی گریان!
ئه‌و غه‌ریبه‌ی که ئه‌ستێره‌ی نه‌بوو، ده‌ڕوا.
ئه‌و منداله‌ی بووکه شووشه‌ی نه‌بوو، ده‌ڕوا.
ئه‌وه منم ، کوێ ڕێگه بێ، به‌وێدا چووم.
کێ دیتبمی هه‌میشه هه‌ر له ڕێدا بووم.
ئه‌وه منم ، نانم بووبێ، هه‌ر له به‌رد بوو.
سفره‌م بووبێ، ڕه‌نگی خوێن و، تامی ده‌رد بوو.
ئاوینه پڕ له دیمه‌نی شکانی من.
دیوار هه‌موو، هه‌ر به به‌ردی سه‌رشانی من!
ڕووتاڵ بووبن، یان خۆش ڕوخسار، من ده‌ناسن،
گه‌وره و چکۆله‌ی خه‌ڵکی شار، من ده‌ناسن.
ئه‌م ئێواره له‌گه‌ڵ ته‌می ڕێیان ده‌ڕۆم.
به پێیان هاتبووم، هه‌ر به پێیان ده‌ڕۆم.
چۆن نه‌چمه‌وه که سه‌نگه‌ری من له‌وێیه.
چۆن نه‌چم ئاھ ! گڵکۆی برای ون له‌وێیه.
لێره چ بکه‌م؟ په‌ڕوباڵی تاقه‌ت شکا.
مه‌ودای فڕین، هاتن، ڕۆیشتن له‌وێیه.
لێم مه‌گره تۆ که من به گۆچانێک ده‌ڕۆم،
قاچی په‌ڕیوی ئه‌نجن ئه‌نجن له‌وێیه.
ئه‌م ئێواره له‌گه‌ڵ ته‌می ڕێیان ده‌ڕۆم
به پێیان هاتبووم، هه‌ر به پێیان ده‌ڕۆم