صفحه 1 از 2
کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
شنبه ارديبهشت ماه 14, 1392 11:28 pm
توسط avin
سڵام و سپاس بۆخوای گه وره و دڵۆفان....
((ئه مه وێ له م تاپیکه دا کۆرته چیرۆکی جوان بنووسم...هیوامه بیخوێننه وه و بۆچوونی بۆ بنووسن))
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد
له‌ناکاو کوڕه‌که که‌وت به زه‌یدا و ئازارێکی زۆری پێگه‌یشت و هاواری کرد
ئائائا هـ هـ هـ!!!
به سه‌ر سوڕمانێکه‌وه ده‌نگه‌که‌ی خۆی بیسته‌وه له‌ناو چیاکه : ئائائاهـ هـ هـ !!!
کوڕه‌که زۆر به په‌رۆشه‌وه بۆ زانینی ده‌نگه‌که بانگی کرد (( تۆ کێی؟))
ئه‌وه‌بوو هه‌مان وه‌ڵامی بیسته‌وه که چیاکه ده‌نگی دایه‌وه ((تۆکێی ؟))
ئه‌نجا کوڕه‌که هاواری کرد به‌ره‌و چیاکه ووتی (( من سه‌رم لێت سوڕده‌مێنێ))
ده‌نگه‌که‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه (( من سه‌رم لێت سوڕده‌مێنێ))
کوڕه‌که‌ش له‌و وه‌ڵامه زۆر توڕه بوو ، هاواری کرد((ئه‌ی ترسنۆك))
ئه‌وه‌بوو به هه‌مان شێوه وه‌لام درایه‌وه((ئه‌ی ترسنۆك))
کوڕه‌که‌ش سه‌یرێکی باوکی کرد و لێی پرسی ،، ئه‌مه چیه ڕووده‌دات؟،،
باوکیشی به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که ووتی: کوڕم گوێبگره
ئه‌نجا باوکه‌که ووتی،،تۆ پاڵه‌وانیت،،
ده‌نگه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه ،، تۆ پاڵه‌وانیت،،
کوڕه‌که زۆر سه‌ری سوڕما به‌ڵام هیچ تێنه‌گه‌یشت
ئه‌نجا باوکه‌که ده‌ستی کرد به ڕوونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و ووتی
،، خه‌ڵکی به‌مه ده‌ڵێن ده‌نگدانه‌وه ، له‌ڕاستیدا ئه‌وه ژیانه ، ژیان،،
ژیان هه‌ر ئه‌وه‌ت ده‌داته‌وه که تۆ ده‌یڵێیت یان ده‌یکه‌یت له‌م ژیانه‌دا به‌ساکاریه‌وه، ژیانمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاره‌کانمانه.
گه‌ر تۆ خۆشه‌ویستی زیاترت ئه‌وێ له‌م ژیانه‌دا، ئه‌وا خۆشه‌ویستی زیاتر له دڵتدا دروستبکه گه‌ر تۆ توانستی
زیاترت ئه‌وێت له تیمه‌که‌تدا پێش هه‌موو که‌س توانستی خۆت چاك بکه ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌کرێت بکرێته پێوه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان
ژیان هه‌ر ئه‌وه‌ت ئه‌داته‌وه که تۆ پیت داوه
ژیان رێکه‌وت نیه ، ژیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تۆیه ، تۆ !!!
س/په‌رتووکی چیرۆکه ئه‌خلاقیه‌کان
منبع:(ماڵپه ری کورد ژین)
Re: کورته چیروک>>.... "چیا"
ارسال شده در:
يکشنبه ارديبهشت ماه 14, 1392 1:32 am
توسط abdulrahman
سلاوو ده س خوشیتان ئه که م
مانای ئه مانه بی زه حمه ت چیه؟
ساکاریه‌وه
له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد
تیمه‌که‌تدا
رێکه‌وت
Re: کورته چیروک>>.... "چیا"
ارسال شده در:
يکشنبه ارديبهشت ماه 15, 1392 7:47 am
توسط shaho
ساکاریه‌وه:به روشنی به سادگی
له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد:بروی کوهی پیاده روی می کردن ،پیاسه یعنی قدم زدن
تیمه‌که‌تدا:یعنی تیم و گروه
رێکه‌وت:یعنی قرارداد توافقنامه قرار...
تشکر از توجه ی تو عبدالرحمان
Re: کورته چیروک>>.... "چیا"
ارسال شده در:
يکشنبه ارديبهشت ماه 15, 1392 9:51 pm
توسط avin
ممنون از توجه تون کاک عبدالرجمن و همچنین جواب صحیح کاک شاهو...
اما داستان بعدی:
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئه‌کرد..
پیاوه نوێژ خوێنه‌که نوێژه‌که‌ی بڕی و وتی : کابــرا؛ من له نوێژدام و له کاتی وت‌و وێژم له‌گه‌ڵ خوای خۆم ،
تۆ چۆن به‌و شێوازه به‌به‌رده‌م سوژده‌که‌دا ئه‌ڕۆیت؟؟!!!
کابرای مه‌جــنون زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و وتی : من عاشقی به‌نده‌یه‌کم ،
له تاو ئه‌و عه‌شقه تۆم نه‌بینی . به‌ڵام تۆ عــاشقی خودایت و له‌گه‌ڵ خوای خۆت قسه ئه‌که‌یت ، که‌چی منت بینی ؟؟!!
ئــاماده‌کردنی: خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
Re: کورته چیروک>>.... "•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی•"
ارسال شده در:
دوشنبه ارديبهشت ماه 16, 1392 11:42 pm
توسط avin
پیاوه‌که به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خۆی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی
کاتێک چووه ژووره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سویچه‌کانی ببات بینی تۆزێکی زۆر له‌سه‌ر مێز و ته‌له‌فزیۆنه‌که نیشتووه
زۆر به له‌سه‌رخۆی چووه ده‌ره‌وه و وتی خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌توانیت سویچه‌کانم بۆ بهێنیت؟
ژنه‌که چووه ژووره‌وه و سویچه‌کانی دۆزییه‌وه بینی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ناوه‌ڕاستی خۆڵی سه‌ر مێزه‌که به په‌نجه نوسیویه‌تی
"خۆشم ئه‌ێیت هاوسه‌ره شیرینه‌که‌م"
کاتێک ویستی بچێته ده‌ره‌وه بینی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که ش نوسراوه "خۆشم ئه‌وێیت هاوڕێی ته‌مه‌نم!"
ژنه‌که چووه ده‌ره‌وه له ژووره‌که و سویچه‌که‌ی دایه ده‌ست هاوسه‌ره‌که‌ی و پێکه‌نی به ڕوویه‌وه پێی ڕاگه‌یاند په‌یامه‌که‌ت گه‌یشت و زیاتر گرنگی به پاک و خاوێنی ماڵه‌که ده‌ده‌م. ئه‌وه‌یه هاوسه‌ری ژیرکه کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی هه‌له ده‌کات هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ به‌رامبه‌ری نانوێنێت به‌ڵکو هه‌ڵه‌که‌ی پێ ئه‌ڵێت به ڕێگه‌یه‌کی باش و ناڕاسته‌وخۆ دور له دروست کردنی کێشه..ئـــاماده‌کردنی:ســـۆزی،،،ستافی به‌ڕیوه‌به‌ران..
Re: کورته چیروک>>.... "•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه خۆشه‌ویستی•"
ارسال شده در:
سه شنبه ارديبهشت ماه 17, 1392 1:22 pm
توسط shaho
ه س خوش
Re: کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
سه شنبه ارديبهشت ماه 17, 1392 10:16 pm
توسط avin
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کرد،
به ده‌نگێکی به‌رز هاواری کرد:
(بابه ،ته‌ماشای داره‌کان بکه ،ته‌ماشاکه چۆن له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ڕۆن !!!)
باوکی پێکه‌نی...
پیاوێکی گه‌نج و هاوسه‌ره‌که‌ی له ته‌نیشتیان دانیشتبوون، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری کوڕه 24 ساڵانه‌که‌یان کرد.
کوڕه 24 ساڵانه‌که به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه دووباره هاواری کرد و ووتی:
(بابه ، ته‌ماشای هه‌وره‌کان بکه ،ته‌ماشاکه چۆن ڕاده‌که‌ن له‌گه‌ڵمان!!)
دوو هاوسه‌ره گه‌نجه‌که زیاتر خۆیان ڕانه‌گرت و به پیاوه پیره‌که‌ی باوکی کورڕه‌که‌یان ووت:
کوڕه‌که‌ت زۆر حاڵی خراپه ، بۆچی نایبه‌یت بۆ دکتۆر ؟
پیاوه پیره‌که زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و ووتی:
((بردم ، له‌ڕاستیدا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌وه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ، کوڕه‌که‌م له‌و کاته‌ی له‌دایكبووه کوێر بووه،، ئه‌مڕۆ چاوه‌کانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌بینێت!!!))
هیچ کاتێك بڕیاری به په‌له مه‌ده ، چونکه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی تۆ بیری لێ ئه‌که‌یته‌وه وانه‌بێت...!!
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه . سۆز به‌رزنجی
Re: کورته چیروک>>.... "•هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره بوو! ...!!
ارسال شده در:
يکشنبه ارديبهشت ماه 22, 1392 11:50 am
توسط avin
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له یه‌کێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی به‌ده‌ست هێنا ،
له دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌ی که پاره‌یه‌کی زۆر بوو ژنێک به گریان و لاڵانه‌وه به‌ره‌و پیری هات و تکای لێکرد بۆ
چاره‌سه‌ری منداڵه‌که‌ی که خه‌ریکه بمرێت یارمه‌تی بدات.
هاواری کرد و وتی هیچ پاره‌یه‌کم نییه بۆ کڕینی ده‌رمانه‌کانی و ئه‌گه‌ر تۆ یارمه‌تیم نه‌ده‌یت ئه‌وا منداڵه‌که‌م له ده‌ست ئه‌یه‌م ،
پاڵه‌وانی یاری گۆڵف ڕۆبرت داینس به بێ دوودڵی و هه‌موو پاره‌که‌ی به‌خشی به‌و ژنه.
له دوای هه‌فته‌یه‌ک یه‌کێک له به‌رپرسانی لیژنه‌ی یاری گۆڵف به رۆبرت ی وت : ئه‌ی ساده دڵ !
هه‌واڵێکی سه‌یرم بۆت هه‌ییه. ئه‌و ژنه‌ی که هه‌موو پاره‌که‌ت پێ به‌خشی هیچ منداڵێکی نه‌خۆشی نییه ،
ئه‌و ته‌نانه‌ت هاوسه‌رگیریشی نه‌کردوه هه‌ر منداڵی نییه ، تۆ خه‌ڵه‌تایت هاوڕێکه‌م !
ڕۆبرت زۆر به خۆشحاڵیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه : زۆر سوپاس بۆ خوا ، که‌واته هیچ منداڵێک له‌و ئازار‌و نه‌خۆشیه‌دا نه‌بووه .
ئه‌ووه هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره بوو بۆم !!
و/ خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
Re: کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
سه شنبه ارديبهشت ماه 24, 1392 9:54 pm
توسط avin
پێنووسیه کان ، له کوێن؟؟؟
Re: کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
چهارشنبه ارديبهشت ماه 25, 1392 11:53 am
توسط hadi
ده ستت خوش بیت جوان بوو
Re: کورته چیروک>>.... "•کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!! !!!•"
ارسال شده در:
دوشنبه ارديبهشت ماه 30, 1392 11:26 am
توسط avin
پاشایه‌ک له دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وا نیوه‌ی سه‌روه‌ته‌که‌ی خۆمی پێ ئه‌به‌خشم،
ته‌واوی حه‌کیم و داناکانی ئه‌و شاره‌یان کۆ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی بدۆزنه‌وه ، به‌ڵام که‌سیان نه‌یانتوانی هیچ چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه ،
ته‌نیا یه‌کێک له‌و دانایانه بیرۆکه‌یه‌ی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ری پاشا و وتی : من وا هه‌ست ئه‌که‌م بتوانم پاشا چاره‌سه‌ر بکه‌م ، ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌سی
دڵخۆش و شاد بدۆزنه‌وه‌و کراسه‌که‌ی وه‌ربگرن و بیکه‌نه به‌ری پاشا ، به‌و شێوه‌یه پاشا چاک ئه‌بێته‌وه .
پاشا دار‌و ده‌سته‌که‌ی ئه‌نێرێت به دوای که‌سێکدا بگه‌ڕێن که دڵخۆش بێت و شاد بێت و ڕازی بێت له ژیانی بۆ ئه‌وه‌ی کراسه‌که‌ی وه‌ربگرێت و له‌به‌ری
بکات تا ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ببێت .
دار‌و ده‌سته‌ی پاشا ته‌واوی ئه‌و شاره گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکیان ده‌ست بکه‌وێت ، به‌ڵام نه‌یانتوانی ته‌نها یه‌ک که‌س بدۆزنه‌وه که دڵخۆش بێت به ژیان
، ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ، نه‌خۆش بوو .... ئه‌وه‌ی له‌ش ساغ بوو ، هه‌ژار بوو .... ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و له‌ش ساغ بوو ژن و ماڵێکی خراپی هه‌بوو ....
ئه‌وه‌ی منداڵی هه‌بوو ، منداڵه‌کانی خراپ بوون ، به کورتی هه‌رکه‌سه‌و کێشه‌یه‌کی هه‌بوو که گله‌یی له ژیانی خۆی پێ بکات و خۆی به دڵخۆش
نه‌زانێت ...
له کۆتایی بێ ئه‌مه‌ل بوون و له دره‌نگانی شه‌ودا ، کــوڕی پاشا له نزیک خانویه‌کی داڕماوی زۆر هه‌ژارانه‌و په‌رپوته‌وه تێپه‌ری ،، گوێی لێ‌بوو وا که‌سێک
خه‌ریکه قسه ئه‌کات ....
سوپاس بۆ تۆ خوایه گیان ئه‌وا ئیشه‌کانمم ته‌واو کرد ، تێر نانم خواردوه‌و ئه‌توانم ڕاکشێم و له‌شم ساغه و ئه‌توانم بخه‌وم ، خوایه گیان زۆر سوپاست
ئه‌که‌م ، ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ت به من به‌خشیوه ، ئیتر من له چیم که‌مه‌و ئه‌توانم داوای چی له تۆ بکه‌م یا الله ؟!!!
کوڕی پاشا زۆر دڵی خۆش بوو به بیستنی ئه‌م قسانه‌و فه‌رمانی دا که بڕۆنه لای ئه‌م پیاوه خۆشحاڵه که زۆر له ژیانی ڕازیه ، داوای لێبکه‌ن کراسه‌که‌ی
خۆیتان پێبدات و له جیاتی ئه‌وه‌ش چه‌نده‌ی پاره ویست پێی بده‌ن !!!
هه‌موو ڕۆشتن بۆ وه‌رگرتنی کراسی به‌ری پیاوه دڵخۆشه‌که ، به‌ڵام ئه‌و پیاوه دڵخۆش و شاده هێنده هه‌ژار بوو هیچ کراسێکی نه‌بوو!!!.
********
و/ خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی
Re: کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
دوشنبه ارديبهشت ماه 30, 1392 4:23 pm
توسط shaho
ئه وین خانم ببخش من ی مدت درگیر پایان نامه هستم نمی تونم یاری کنم ببخش
Re: کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
دوشنبه ارديبهشت ماه 30, 1392 10:42 pm
توسط Noha
هوالحق
سلاوی خوای گه و ره له سه ر هه موان
ئه وین گیان من هه م‌و کؤرته چیرؤکه کان ده خوین مه وه،ده س خؤشیت ده که م خوشه ویستم.
خواتان لئ رازی بیت
Re: کورته چیروک>>.... "•پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده...!!!•"
ارسال شده در:
پنج شنبه خرداد ماه 2, 1392 11:22 am
توسط avin
سلام.
کاک شاهو هیوادارم به سه رکه وتنه وه بگه ریته وه بو پینووس.
نها گیان سپاس ئازیزم.
چیروکی کوردی ، ده بیت هوی باشتر بونونی زمانی کوردی و هه ر وه ها...چیروکه کان به وینه ی رازن و راز هه موو کاتی له گه ل ئیمه دا بووه و نیشان ده ر ریگای ژیانه...
به بونه ی ئه م دوو ده سکه وته وه...چیروکی کوردی دا ده نیم...به و هیواتی که لکیان لی وه رگرن
Re: کورته چیروک>>.... "•ئه‌گه‌ر ئیراده‌ت به‌هێز بێت هه‌مو کا
ارسال شده در:
جمعه خرداد ماه 10, 1392 11:23 pm
توسط avin
پیره پیاوێکی ته‌نها له گوندێ ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد،
ئه‌و ئه‌یویست کێڵگه‌که‌ی بکێڵێت و په‌تاته‌ی تیا بڕوێنێت ، وه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئیشێکی زۆر دژوار بوو.
کوڕه تاقانه‌که‌ی که ته‌نها ئه‌و ئه‌یتوانی یارمه‌تی باوکی بدات بۆ ئه‌م کاره له یه‌کێک له زیندانه‌کان زیندانیکرابوو!!
پیره پیاوه‌که نامه‌یه‌کی بۆ کوڕه‌که‌ی نوسی و حاڵی خۆی بۆ باسکرد ؛ کوڕی ئازیزم من ته‌ندروستیه‌کی باشم نییه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مساڵ ناتوانم په‌تاته
بڕوێنم له کێلگه‌که‌ماندا ، وه ناشمه‌وێت ئه‌م کێلگه‌یه له‌ده‌ست بده‌م ، چونکه دایکت هه‌موو جارێ حه‌زی ئه‌کرد بگاته ئه‌م کاته بۆ ڕواندی به‌روبومه‌کان و
زۆری پێ خۆش بوو ، من بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری کێڵگه زۆر پیر بووم . ئه‌گه‌ر تۆ لێره بویتایه ئه‌وا هه‌موو کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر ئه‌بوون .. ئه‌زانم ئه‌گه‌ر تۆ
لێره بویتایه ئێستا کێلگه‌که‌ت هه‌موو بۆ ئه‌کێڵام ..... خۆشه‌ویست و هه‌میشه له یادت باوکت .
له دوای چه‌ند ڕۆژێک پیره‌پیاوه‌که نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت له لایه‌ن کوره‌که‌یه‌وه ئه‌مه‌ی تیا نوسرابوو : باوکه بیکه به خاتری خوا کێڵگه‌که نه‌کێڵیت ، من له
ناو کێڵگه‌که بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیم شاردۆته‌وه .!!
بۆ ڕۆژی دوایی 12 نه‌فه‌ری به‌رپرسی ئێف. بی .ئای و چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ر ڕویانکرده کێڵگه‌ی پیاوه پیره‌که‌و هه‌موو کێڵگه‌که‌یان کێڵا بۆ دۆزینه‌وه‌ی
چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کان ، به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزیه‌وه‌و زۆر توڕه‌و بێتاقه‌ت کێڵگه‌که‌یان به‌جێ هێشت .
پیره پیاوه‌که سه‌رسوڕماو له‌م کاره نامه‌یه‌کی تری ئاراسته‌ی کوڕه‌که‌ی کرد و نوسی : چی ڕویداوه ، تۆ ئه‌ته‌وێت چی بکه‌یت ؟؟
کوڕه‌که‌ش له وه‌ڵامی باوکی‌دا نوسی ؛ باوکه گیان بڕۆ‌و په‌تاته‌کانت بنێژه ، له‌و زه‌ویه‌یا که بۆت کێڵراوه ئه‌مه ته‌نها ئیشێک بوو که من بتوانم بۆت بکه‌م له ناو زیندانه‌وه .
فێر بووین له‌م چیرۆکه‌وه :-
هیچ ڕێگریه‌ک له دونیادا بوونی نییه ! ئه‌گه‌ر ئێمه له ناخی دڵمانه‌وه بڕیار بده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ، ئه‌وا ئه‌توانین ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین .
ڕێگر بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌یه نه‌ک کات و شوێن که به‌ستراوین پێیانه‌وه .
کی تی نه گه یشت له چیروکه که؟؟؟؟