صفحه 1 از 1

خوشکم

پستارسال شده در: جمعه شهريور ماه 29, 1392 11:01 pm
توسط khezri


خوشکم تۆ ڕەمزى سەربەرزى ژینى
خوشکم بۆ باخى ڕەوشت پەرژینى
سەرپۆشى سەرو بیرى ڕوناکت
ڕەوشتى بەرزو بێ گەرد و پاکت
ئاواتى بەرزى خوایى پیرۆزت
دڵسۆزى و بڕواى تێکەڵ بە سۆزت
هۆگرى و هۆرەى قەت نەڕوخاوت

بیرو باوەڕى بەتین و تاوت
تەلارى هیواى دوژمن ڕوخێنن
پەیامى مژدەى بەیان دەهێنن
عەزمى بەتینى تێکۆشەرانن
چقڵى ناوچاوى دوژمنەکانن
دەبا بڵێسەى بۆ خوا ژیانت
ئاگر بەرداتە شاراى تاوانت
خوشکم سەنگەرى دوژمن ترسێنى
دڵى خوێن ڕێژوو زۆردار تەزێنێ
پشکۆى گەشاوەى پاکى و ئیمانى
هەڵگرى داوى پیلانەکانى
خشتى بناغەى تەلارى شادى
مزگێنى دەرى دونیاى ئازادى
تا کورەى بڕوات بەتین و تاوبێ
بەشى دوژمنان دەبێ زاخاوبێ
دە خوشکم ( اسماء) قەت لەبیرمەکە
لاویت بێ هەوڵ بۆ خوا پیرمەکە
بیسەلمێنە بۆ سەرتاپاى زەوى
( نوسەیبە) یەکى هەرگیز نانەوى
ئەنجا دەریخە بۆ هەموو جیهان
بێ ( خەنسا) نابێ سەربازگەى ئیمان
تاکوبە هەوڵ و خەباتى هەمووان
رزگارى دەبێت خاکى کوردستان

مامۆستا ئەبوبەکر عەلی
                                                                    12 / 1985_ 1986
                                                                        سلێمانى