چیروکی به سوود کوردی >>> بابه گیان خوشم ئه ویی
ارسال شده در: پنج شنبه آذر ماه 21, 1392 11:43 pm
سلاوی خوای گه وره تان لی بی:
ئایا تا ئیستا کاتیک وا پیویستی زورتان به پاره بووه ،به جوریکی چاوه روان نه کراو پاره تان پی گه یشتووه؟
ماموستا "حه سه نی پینجوینی" له م چیروکه ی خواره وه ئه مه مان بو باس ده کات:
له دواین مانگى به‌هاردا بوو، شهوىَ بۆ دیده‌نى هاوسىَ یه‌كمان، رۆیشتم ژن وپیاوێكیش كه‌ته‌مه‌نیان په‌نجا سال به‌ره‌و ژوور ده‌بوو لهوىَ بوون..
پاش ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵ به‌یه‌كترى ناساندین و باس به‌باسدا هات، من باسى گه‌وره‌یى و دهسهلاَتى خوام هێنایه پێشه‌وه،
چونكه كورِى هاوسێكه‌م باوهرِى نه‌بوو، پاشان ره‌حم و رازقییهتى خوایشم به‌چه‌ند نموونه‌وه خسته پێش چاو..
میوانه‌كه‌ش پیاوێكى رووخۆش و قسه‌خۆش و له‌سه‌رخۆ بوو، سه‌رى به‌ته‌واوى سپى بوبوو، ئارام ئارام هاته قسه‌و گوتى:
ئه‌وه‌ى ئینكارى بوونى خوا ده‌كات، سه‌رى خۆى له‌به‌رد ده‌دات و لهوپهرِى هه‌ڵه‌دا ده‌ژى! ئه‌وه‌ى باوهرِى به‌گه‌وره‌یى و ره‌حمى خوا نییه خۆى زۆر بچووك و دڵرِهقه!!
ئه‌وه‌ى باوهرِى به‌وه نییه كه خوا رازیقه خۆى چاو چنۆك و به‌خیله..!!
ئێمه له‌ژیانى رۆژانه‌دا به‌ئاشكرا دهسهلاَت و ره‌حم و رازقیهتى خوا ده‌بینین، با من نموومهیهكتان بۆ بێنمه‌وه كه له‌ژیانى خوما دیومه!
گوتمان: فه‌رموو..
گوتى: باوكم تازهمردبوو، هه‌موو ئه‌ركێكى ماڵ له‌سه‌ر شانى من بوو، چونكه من كورِى گه‌وره‌بووم، له‌جێى باوكیش بووم بۆ براو خوشكه بچكۆله‌كانم!!
منیش تازه له‌م كاره‌ى خۆمدا ببومه وه‌ستا، و هێشتا كارامه‌یى و لىَ هاتووییهكى ته‌واوم به‌ده‌ست نه‌هێنابوو، به‌یانى له‌ماڵ هاتمه ده‌ر و دایكم ههندىَ قسه‌ى بۆ كردم،
برا بچوكهكهیشم باوه‌شى پیا كردم، و داخوازییه‌كانى خۆى باس كرد..خوا حافیزیم لىَكردن و رۆیشتم بۆ دوكان..
بهڵىَ ، به‌ناوى خوا دووكانه‌م كرده‌وه، ده‌ستم كرده ته‌قه‌ته‌ق، كاره‌كه‌ى من وه‌ك دارتاشى وایه، بریتىیه له (نازك كارى)،
دهسكى نێرگه‌له و گوڵدان، ێندووق، ته‌خته ودیمهنى جوان دروست ده‌كه‌ین.
پیاوێك هات داواى كرد: ههندىَ شتى بۆ دروست بكه‌م، منیش به دڵێكى خۆشه‌وه ده‌ست به‌كار بووم.. ئه‌و رۆژه كارم كرد،
تا ئێواره بۆم ئاماده كرد، چاوم برِیبووه ده‌رگاى دوكان، كه‌ى كرِیارهكه بێته‌وه‌و پووڵه‌كه‌م بداتىَ.. پاره‌كه كه‌م نه‌بوو، ێه‌د تمه‌ن بوو، ێه‌د تمه‌نى ئه‌و رۆژه یه‌جگار زۆر بوو!!
چاوهرِوانییهكهم بىَ سوود بوو، كابرا نه‌هات، و هه‌ر دیارنه‌بوو، منیش خه‌م و په‌ژاره داى گرتبووم، ناهه‌قیشم نه‌بوو، ئێواره جه‌ژن بوو،
قرانێكیش له‌باخه‌ڵما نه‌بوو!! ده‌نگى دایكم له‌گوێمدا ئه‌زرنگایه‌وه كه پێى گوتم: " كورِم! له‌بیرت نهچىَ ئه‌م شه‌و دواین شه‌وى ساڵه‌و زستان ماڵ ئاوایى ده‌كات،
وه‌رزى به‌فر و سه‌رما و سۆڵه و رىَ به‌ندان دوایى دێت، و وه‌رزى هیواو خۆشى هه‌وا دێت، سبهینىَ ئهبىَ به به‌هار ئێمه‌ش
بۆ سوپاسگوزارى خوا خۆشى و شادى پیشان ده‌ده‌ین! ئێواره له‌ته‌ك خۆتا ههندىَ میوه و شیرینى بێنیته‌وه، لهتارانیشهوه ته‌له‌فونیان كردووه میوانمان دێت!! "
كاتىَ بیرى راسپێرییهكانى دایكم ئه‌كه‌وته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ى تر خه‌مبار و په‌شێو ده‌بووم، چاریشم نا چاربوو، كه‌م روبووم، رووم نه‌بوو داواى قه‌رز له‌هیچ كه‌س بكه‌م!!
هه‌رچى دیمه‌نى برا بچكۆلهكهیشم ده‌هاته پێشچاو، وه‌خت بوو ئاگرم تێبه‌ر ببىَ بۆى، دیمه‌نه‌كه‌ى له‌پێش چاوما به‌رجه‌سته ئه‌بوو، كه پێى ئه‌گوتم:
" ئابرا گیان! به‌قوربانت بم، له‌بیرت نهچىَ، ئێواره هاتیته‌وه، له‌ته‌ك خۆتا نارنجهكى مندالاَن و یارى و ته‌قه‌مه‌نیم بۆ بكرِیت و بۆم بێنیته‌وه!! "
ده‌ى عاسمان به‌رز و زه‌وى سه‌خت، بۆ كوىَ بچم و په‌نا بهكىَ ببه‌م؟! رووم نیه به‌كه‌س بڵێم.. دایك له‌ماڵه‌وه به‌ته‌ماى ئه‌وه‌یه كورِ شیرینى و میوه‌ى بۆ بباته‌وه!!
براى بچوكیش به‌ته‌ماى ئه‌وه‌یه كاكى شتى یارى بۆ بێنێته‌وه‌و له‌ناو هاوهڵهكانیا هاورِىَ پىَ كه‌م نهبىَ!!
ئاله‌و كاته‌دا مندالاَن له‌سه‌ر باشگاوه نارجهكیان ههڵدهداو ده‌یان ته‌قانده‌وه، قه‌ده‌رى خوا وا بوو دانه‌یه‌كیان هه‌ڵدا و نه‌ته‌قییه‌وه، و به‌ره‌و دووكانه‌كه‌ى من هات..
منیش هه‌ڵم گرت وگوتم: جارىَ ئه‌وا خوا به‌شى براكه‌مى نارد، ئه‌گه‌ر ههرئهمهیشى بۆ ببه‌مه‌وه دڵى پێى خۆش دهبىَ.
كرِیار دیارنه‌بوو، كاتى دوكان هه‌ڵگرتن هاتبوو، نیازم بوو دوكان دابخه‌م، و بهكۆڵىَ خه‌م و په‌ژاره‌وه به‌ره‌و ماڵ برِۆمهوه! ئاله‌م كاته‌دا كه هیچ هیوایه‌كم نه‌مابوو،
و خه‌مى ته‌م ئاسمانى دڵ وده‌روونى داگیر كردبووم، فریشته‌ى ره‌حمه‌ت په‌یدا بوو، دادستانى سنه به‌ناوى میێداقى له‌وبه‌ره‌وه دیارى دا، چه‌ند كه‌سێكى له‌ته‌كا بوو،
تمه‌ز میوان بوون، هاتنه دوكان، دادستان منى ده‌ناسى، لوتفێكى زۆرى نواند، ته‌ماشاى شته‌كانیان كرد.. زۆریان پىَ جوان و په‌سه‌ند بوو،
ئینجا ئه‌و شتانه‌م پىَ پیشان دان كه بۆ كابراكه‌م دروست كردبو، بهلاَم نه‌هاتبوو بۆى!!
كاتىَ چاویان پێى كه‌وت زۆریان به‌دڵ بوو، دادستان گوتى: بۆمان بپێچه‌ره‌وه، منیش گوتم: ئاخر بۆ كه‌سێكى ترم دروست كردوون، و برِیاربوو بێت بۆیان، وا دیار نه‌بوو..
گوتى: ئه‌گه‌ر بیویستنایه ده‌هاته‌وه بۆیان.. ئێمه ده‌یان به‌ین، ئه‌گه‌ر هاتیشه‌وه بۆیان و قسه‌ى كرد من خۆم وهلاَمى ئه‌ده‌مه‌وه، منیش بۆم پێچانه‌وه و دامه ده‌ستیان..
ئه‌وانیش دوو ێه‌د و په‌نجا تمه‌ن – زیاتر یاكهمتر – یان پىَ دام!! ئهسكهناسى ره‌ق و تازه كه‌روێشكى پىَ سه‌ر دهبرِرا!! ئه‌وان رۆیشتن و منیش دوكانم داخست.
ئاى لهوخۆشى وشادییهى كه‌وته دڵمه‌وه!! له‌خۆشیدا هه‌موو گیانم پىَ ده‌كه‌نى!! ئه‌ى خواى خاوه‌ن ره‌حمى بهدهسهلاَت له‌تۆ به‌زیاد بىَ،
گورج رۆیشتم كه‌ره‌سه‌ى یارىكردنم بۆ برا پچكۆلهكهم كرِى، و میوه‌و شیرینییهكى زۆریش بۆ ماڵه‌وه..
كاتىَ رۆیشتمه‌وه دیتم دایكم و براكه‌م له‌سه‌ربان وه‌ستاون و چاوه‌روانن، من برِۆمهوه و شتیان بۆ ببه‌مه‌وه،
كه‌دایكم له‌دووره‌وه منى بینى ده‌ستى بۆ كێشام و براكه‌مى ئاگادار ئه‌كرده‌وه كه من ئهرِۆمهوه بۆماڵ..
منیش هه‌ر له‌دووره‌وه ده‌ستم به‌رزكرده‌وه و پیشانم دان كهشتم بۆ هێناونه‌ته‌وه، زۆر كه‌یف خۆش بوون، براكه‌م له‌خۆشیدا هه‌ڵ ئهپهرِى.
مامۆستا گیان! خوا به‌ره‌حمه، ئاله‌و كاتى نارهحهتییهدا ده‌رووى ره‌حمه‌تى له‌من كرده‌وه، ئاله‌و كاتى بىَ پووڵیهدا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ى بۆمن نارد،
ئه‌وه‌ى ئیمانى به‌وه نهبىَ كه خوا رازیقه بێگومان كافره!!
منیش ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆخوێنده‌وه: هه‌ركه‌سێك خوا بیهوىَ بهبىَ حساب رزقى ده‌دات " [ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ".( ) إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ "( ) ]