صفحه 1 از 1

پائیز

پستارسال شده در: يکشنبه دي ماه 6, 1394 4:32 pm
توسط paiiz
پاییز !
پاییز !پاییز!
بووکی پرچ زه رد ،
من مات ،تو زیز :
هه ردوو هاو ده رد !
من فرمیسکم ،تو بارانت
من هه ناسه م،تو با ی ساردت
من خه م ،تو هه وری گریانت
دوایی نایه :دادم ،دادت
هه رگیز !هه رگیز
پاییز !پاییز!
پاییز !پاییز!
شان ومل رووت ،
من مات تو زیز ،
هه ردوکمان جووت ،
هه رچه ن گول سیس ئه بی بگریین
ئالتوونی دار ئه رژی بگریین
پولی بالدار ئه فری بگریین
بگریین...بگریین...چاومان نه سرین ،
هه رگیز ،هه رگیز،
پاییز !پاییز!
گوران



Re: پائیز

پستارسال شده در: پنج شنبه دي ماه 17, 1394 11:51 am
توسط paiiz
قه‌ت نه‌بوو ساڵێ ڕۆژگارم به‌بێ خه‌م

لوتکه‌ی چیای ژینم نه‌دی به‌بــێ ته‌م

له‌هه‌ر کوێ خه‌مێ له‌دایک بوو بـــێ

ئه‌بێ له‌گه‌ل من برا به‌ش بوو بــــێ

ساتێ نه‌سره‌وتم به‌ بێ خه‌م بــێ خه‌یاڵ

بۆ من وه‌ک یه‌ک بوو چوار فه‌سله‌ی ساڵ

پاییز هه‌ر ڕه‌نگ زه‌رد به‌هــار هــــه‌ر ڕه‌نگ

هه‌مووم لێڕۆیی به‌ هه‌ناسه‌ی ســــــه‌ر


نالی