كورته چيرۆكێكى زۆر كاريگەر شايهنى خوێندنهوهيه !!
لە قەسابخانە بووم ژنێکی پیر هاتە ژوورەوە و لە گۆشەیەکەوە وەستا
کوڕێکی گەنج و جوان پۆشیش هاتە ژوورە وە و وتی کاک ئیبراهیم بە قوربانی دەستت بم ٥ کیلۆ گۆشتم بۆ بکێشە
کاکی قەسابیش دەستی کرد بە بڕینی گۆشتەکە و کێشانی
...هەر بەم شێوەیە کە خەریکی ئیش کردن بوو، بە پیرەژنەکەی وت :تۆ چیت ئەوێت دایە گیان؟
ژنەکە هاتە پێشەوە پێنج سەد دینارییەکی دەر هێناو وتی بایی ئەمە گۆشتم بەرێ!
قەسابەکە سەیری پێنج سەد دینارەکەی کرد و وتی:دایە گیان ئەمە هەر بەشی ئێسقانی گۆشتەکە ئەکات!
پیرەژنەکە تۆزێکبیری کردەوە و ........پێمی بدە ....کێشە نیە....سوپاس!
قەسابەکە ئێسقانی گۆشتی کوڕە گەنجەکەی لێکردەوە و داینا بۆ پیرە ژنەکە
کوڕە گەنجەکەش لە کاتێکدا خەریکی یاری بوو بە مۆبایلەکەی وتی:دایە گیان ئەو ئێسقانانەت بۆ سەگەکەتان ئەوێت؟
پیرەژنەکە ڕەنگی تێکچوو، ڕەنگی بە تەواوەتی سپی بوو، بە دەنگێکی لەرزۆکەوە وتی:سەگ؟؟؟!!!
کوڕەکە وتی:بەڵی...ئاخر سەگەکەی من ئەم گۆشتانەش بە زۆر ئەخوات، سەگەکەی تۆ چۆن ئەونە بە قەناعەتەو ئەو ئێسقانە ئەخوات؟!
کوڕەکە وتی:دایکە گیان چ جۆرە سەگێکە؟
ژنە پیرەکە وتی:پێی ئەڵێن سەگی دوو پێ ....ئەمانەم بۆ مناڵەکانم ئەوێت بۆ ئەوەی شۆربای گۆشت بخۆن دەمێکە گۆشتیان نەخواردووە!
بە بیستنی ئەم قسەیە گەنجەکە ڕەنگی تێکچوو، نیوەی گۆشتەکەی خۆی خستە سەر بەشی ژنە پیرەکە!
ژنە پیرەکە وتی:تۆ ئەمانەت بۆ سەگەکەت نە ئەویست؟
گەنجەکە وتی بەڵی دایە گیان!
ژنە پیرەکە وتی:مناڵەکانی من خواردنی سەگ ناخۆن، دواتر گۆشتەکەی خستە ئەو لاوە و ئێسقانەکانی هەڵگرت و ڕۆشت