سێ ڕۆژ پاش مردنی زیندوو بووه‌وه
ڕووسیا- ژنێکی ڕووسی سێ ڕۆژ پاش گیان له‌ده‌ست دانی و مانه‌وه له ساردخانه له‌کاتی توێزانی پزیشکی یاسایی زیندوو بووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: لیودێمیلا، ژنێکی ته‌مه‌ن 61 ساڵانی خه‌ڵکی ڕووسیایه که پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه برایه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا و پزیشکان ڕایانگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشه مردووه و بردرایه ساردخانه‌ی تایبه‌ت به مردووان، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕکردنی سێ ڕۆژ له ساردخانه‌ی مردووان و له کاتێکدا پزیشکی یاسایی به‌نیاز بوو کاری توێزانی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ست پێ‌بکات له ڕووداوێکی ده‌گمه‌ن و سه‌یر و سه‌مه‌ره چاوی کرده‌وه و بوو به‌هۆی سه‌رسووڕمانی هه‌مووان.
بنه‌ماڵه‌ی لیودێمیلا سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی تازیه‌باری و پرسه بوون که له ناکاو ئاگادار کرانه‌وه لیودێمیلا زیندووه.
کچی لیودێمیلا سه‌رسام بوون و خۆشحاڵی خۆی له‌م ڕووداوه ده‌ربڕیوه و وتی: زۆر به‌وه خۆشحاڵم و ههژاوم که دیسانه‌وه دایکم له ئامێز ده‌گرم.
پزیشکانی ڕووسی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هۆکارێکی زانستی بۆ ئه‌م ڕووداوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه بدۆزنه‌وه.
مه نبه ع :www.kurdpress.com