مديران انجمن: avin, CafeWeb, Dabir, Noha, bahar, Modir-Kurdi
توسط shaho » دوشنبه ارديبهشت ماه 2, 1392 7:22 pm
به‌هار هات و گوڵ و نهسرینهکهم نا
شنه‌ش هات بۆنى نه‌ورۆزى نه‌هێنا
مه‌لان هاتن، گوڵانى ده‌شتوده‌ر نین
ئه‌رێ بۆچى گوڵ و مه‌ل هاوسه‌فه‌ر نین؟
گوڵستان چى به سه‌ر هات، چى به سه‌ر هات؟
که ئایینى به‌هاران نایه‌ته یاد؟
هه‌ور بۆچى ده‌ناڵێنێ به‌یانى؟
ده‌ڵێ چى وا به گرمه‌ى پڕ له ژانى؟
له به‌ر چى گوڵ دڵى پڕ له برینه؟
چ قه‌وماوه له بولبول وا خه‌مینه؟
چ ژانێکه، چ ژانێکه به ناسۆر،
که گوڵزارى وه‌ها خسته شه‌ڕوشۆر؟
شنه بۆچى هه‌مووى هه‌ر بۆنى خوێنه؟
وه‌نه‌وشه چۆنه ئاوا مل به کوێنه؟
گوڵى نێرگز له به‌ر چى سهرنهوى بوو؟
چ بوو قومرى غه‌ریب هات و غه‌ریب چوو؟
له به‌ر چى باڵى په‌روانه شکاوه؟
له گشت لا بۆ غوبارى غه‌م پژاوه؟
له به‌ر چى ده‌نگى خۆشخوان نایه ئه‌مڕۆ؟
نه‌ما ده‌نگت، له کوێى ساقى، له کوێى تۆ؟
چ ده‌ردێک هات که ئه‌م ده‌شته‌ى ته‌نیوه؟
چ ده‌شتێکه که‌وا ڕه‌نگى په‌ڕیوه؟
له به‌ر چى خۆر خه‌وى لێکه‌وت و نه‌بزووت؟
به‌هار هات و گوڵى نه‌ورۆز نه‌پشکووت؟
گوڵ و خۆر کام قسه‌ى تاڵیان له کێ بیست؟
که ئه‌م لێوى کرۆشت، ئه‌و مه‌رگى خۆى ویست؟
ده‌ڵێى گوڵ تازهبووکى نامراده،
که زاوا ڕۆى و... په‌رده‌ش، پڕ له یاده
دهیندارى زه‌وى بوو خۆر، دیاره
له خوێنى هه‌ر شه‌هیدێک شه‌رمه‌زاره
به‌هارێ! سهرههڵێنه، بێره بۆ لام
بزه‌ت بێتێ، له خه‌م ده‌ربێنه دنیام
به‌هارێ! هه‌سته، به‌و هه‌ورى قه‌ده‌م خۆش
بڵێ تێراو بکا ده‌شتى سه‌وزپۆش
له ڕه‌نگ و بۆ زویرن، زه‌رد و بێبۆن،
که سه‌رو و یاسه‌مه‌ن ههرچاوهڕێى تۆن
نه‌وایى نوێى ده‌وێ باڵدارى بێ‌جووت
له ته‌نیایى وه‌ڕه‌ز بوو، وا دڵى سووت
له قۆڵ ده‌ربێنه ده‌ستى گوڵ پژێنت!
به سه‌وزه گوڵ ببه‌خشێ، پێ و شوێنت
له تارا ده‌ربخه نۆ بووکى سه‌رچڵ
که نه‌شکێنێ خه‌فه‌ت ئهستوندهکى دڵ
نه‌سیمى به‌ربه‌یان با بێ به‌جارێ
خه‌وى به‌فرین له چاوى گوڵ بتارێ
به‌هارێ! سه‌یرى که، خاکى بهڵاگر
که چۆن که‌وتۆته ژێر بارانی ئاگر
به‌هارێ! سه‌یرى که، خاکى خهفهتپێژ
که چۆن هه‌ر پنجهدڕکێک بۆته خوێنرێژ!
به‌هارێ! چاو بگێڕه، ده‌شتى غه‌مناک
له هه‌رلا کوشتهیهک که‌وتۆته سه‌ر خاک
به‌هارێ! سه‌یرى که، کێو و ده‌ر و دۆڵ
هه‌موو هه‌ر خوێنه، بێده‌نگ و کپ و چۆڵ
به‌هارێ! پڕ به کۆشت لاله بێنه
له سه‌رى گۆڕى عه‌زیزان، بیوهرێنه!
دڵى شووشه و قه‌دى سوورگوڵ شکاون
شه‌راب و سووره‌گوڵ وا تێکڕژاون
له هه‌ر دووکیان گڕێک هه‌ستێنه تاوێ
په‌ڵاسی ده‌رد و ژانى تێبهاوێ
به‌هارێ! سۆزى عیشقم باوه‌شێن که
به شیر و شه‌کرى ئه‌و عیشقه‌م هه‌وێن که!
سه‌رێ بمکه به هاژه‌ى جۆیباران
سه‌رێ بمکه برووسکه‌ى روونى ئاسمان
وه‌ره بمکه به هه‌ورێکى ڕق ئه‌ستوور
که گرمه‌م، پڕ بکا خوار و سه‌ر و ژوور
به‌هارێ! هه‌ر بژى، بژوێنى ژینى
که وه‌رزى خۆره‌تاو، کانى ئه‌وینى
ئه‌مێستاکه‌ش، جهوانى لێره ماوه
نه‌فه‌س گه‌رمه و، ئه‌وین جێگه‌ى هه‌راوه
مه‌ڵێ دارێک شکا و ئیتر وشک بوو
سبه‌ینێ هاکا دیتت خهڵفى هه‌ڵچوو
مه‌ڵێ ئه‌م سه‌رزه‌مینه شۆره‌کاته
سبه‌ى، کاتێ به‌هار هات، سووروساته
به‌هارێ! گه‌ر بمێنى له‌م دیاره
ده‌بینى خوێنى نێو خاک، ئه‌م به‌هاره...
هه‌تا پشتێن گوڵاڵه‌ى سوور ده‌هێنێ
وه‌کوو ئاگر له دووکه‌ڵ سه‌ر ده‌رێنێ
گوڵى سوور دێته‌وه به‌رده‌رکى ماڵێ
ئه‌گه‌رچى سه‌د خه‌زانیش ڕاى بماڵێ
به‌هارێ! خۆش بژى و هه‌ر خۆش بمێنى
خه‌ڵاتى گوڵ بکه‌یت و لێى بسێنى
ته‌مه‌ن مه‌ودا بدا سه‌ر هه‌ڵده‌هێنین
دڵ و گیان لێک ده‌ئاڵێنین، ده‌مێنین
ئه‌گه‌ر ئاگر له ڕێ بێت و ئه‌گه‌ر خوێن
شه‌پۆل بێ و گه‌رده‌لوول بێ، ئێمه هه‌ر دێین
که ئه‌مجار هاتى ژینت شادمان بێ
سه‌رت سه‌وز و دڵت هه‌ر ئاوه‌دان بێ
که نه‌ورۆزێکى دی هاتیته دیدار
به ئایینێکی دی بتبینم ئه‌مجار
-
shaho
- کاربر ویژه
-
- پست ها : 246
- تاريخ عضويت: شنبه مرداد ماه 1, 1390 11:30 pm
- محل سکونت: پاوه-سنندج-
- تشکر کرده: 8 بار
- تشکر شده: 165 بار
- امتياز: 170
-
بازگشت به شێعر و کۆرته چیرۆک
کاربران حاضر در اين انجمن: بدون كاربران آنلاين و 1 مهمان