هێمن سلێمانی
کاتێک داعیەکان بانگەوازی ئەوە دەکەن کە تەنها ئیسلام بەدیلە بۆمان و ڕزگارمان دەکات لە تاریکی زۆر کەسانی دوڕوو و دڕندە گومان دەخەنە دڵی کەسانی ساویلکەوە و لە ڕێی ئیعلام و دام و دەزگاکانیانەوە دەیانەوێ سەر لە خەڵکی بشێوێنن و گومڕایان بکەن و بە هەڵە لە ئیسلام تێیان بگەیەنن…هەندێ جار ئەو گومانەمان بۆ دروست دەکەن کە گوایە قورئان تەنها بۆ عەرەب هاتووە ، بەڵام خوای گەورە دەفەرموێ [ و ما آرسلناك الا کافة للناس بشیرا ] واتە ئێمە تۆمان بۆ سەرجەم خەڵکان ڕەوانە کردووە … یان جاری وا هەیە ئەو گومانەمان بۆ دروست دەکەن کە گوایە قورئان بۆ ئەم سەردەمە ناگونجێ و تەنها لە سەردەمی خۆیدا کاری پێکراوە و ئێستاکە ناکرێ بکرێتە بەرنامەی ژیان بەڵام خوای گەورە دەفەرموێ [ ان هو الا ذکر للعالمین ] واتە ئەم قورئانە تەنها یادخەرەوەیە بۆ سەرجەم دانیشتوانی زەوی ‘بۆ پەری و ئادەمیزاد لە هەموو سەردەمەکاندا ‘ یان هەندێ جار ئەو گومانەمان بۆ دروست دەکەن کە گوایە دین تەواو نییە و کەم و کوڕی هەیە بۆیە ناکرێ بکرێتە بەرنامەی ژیان بەڵام خوای گەورە دفەرموێ [ الیوم اکملت لکم دینکم و اتممت علیکم نعمتی و رضیت لکم الآسلم دینا ] واتە ئەمڕۆ ئایین و بەرنامەکەتانم بە کۆتایی گەیاند و ناز و نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن ، ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامە و ئایینتان …جا ئەگەر هەوڵی شارەزا بون لە ئیسلامەکەمان نەدەین ئەوا بە فاک و فیکی دوژمنانمان تێ دەکەوین و گومرا دەبین خوا پەنامان بدات…بۆیە پێویستە گرنگی زۆر بە تێگەشتنی ئیسلامی ڕاستەقینە بدەین و تەنها خوای گەورە بپەرستین چونکە پەرستن دوو جۆری هەیە پەرستنی خوا ، پەرستنی شەیتان [الم اعهد الیکم یبنی ادم ان لا تعبدوا الشیطن انە لکم عدو مبین ، و آن اعبدونی هذا صراط مستقیم] واتە : ئەی نەوەی ئادەم . مەگەر من پێم ڕا نەگەیاندن کە شەیتان نەپەرستن ، چونکی ئەو بەڕاستی دوژمنی ئاشکراتانە ، بەڵکو تەنها من بپەرستن کە هەر ئەمەیە ڕێگەی ڕاست و دروست
خەڵک دابەش بوون بە دوو جۆرەوە
کۆمەڵێکیان خۆیان تەسلیمی خوای گەورە کردووە و ئیسلامیان کردووەتە بەرنامەی ژیانیان وە کۆمەڵەکەی تریشیان گومڕا و سەرلێشێواو بوون ، خوای گەورە دەفەرموێ [ هو الذی خلقکم فمنکم کافر و منکم مٶمن ] واتە ئەو زاتە ئەوەیە کە ئیوەی دروست کردووە ، جا هەتانە بێ باوەڕ و هەتانە باوەڕدار …وە کەسیشمان گومانمان لەوە نییە کە تەنها بە قورئان ئاسوودەیی بەدەست دێنین ، بۆیە گرنگە لەو کەسانە بین کە خوای گەورە لە خۆمان رازی کەین تا ئاسودەیی بەدەست بێنین خوای گەورە دەفەرموێ [ الذین امنوا و تطمئن قلوبهم بذکر اللە الا بذکر اللە تطمئن القلوب ] واتە ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و دڵ و دەرونیان ئارام دەبێت بە قورئان و پەیامەکەی خوای پەروەردگار ، ئاگادار بن دڵەکان هەر بە قورئان و یادی خوا و [پابەند بوون بە ئاینەکەیەوە ] خٶشنود دەبن و دەحەوێنەوە …
بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام ی ڕاستەقینە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئیسلامە ڕاستەقینەکە و دور کەوینەوە لە هەوا و نەفسمان چونکە گومانی تیدا نییە بەهۆی لاوازی ئیمانی ئێمەی موسڵمان و بەهێزی دوژمنمان فەهمی ڕاستەقینەی ئیسلام ون کراوە و شێوێنراوە بۆیە گرنگە بگەڕێینەوە بۆ مانای ڕاستەقینەی ئیسلام و دەستی پێوە بگرین تا ئاسودەیی هەردو دنیا بەدەست بێنین ان شاء اللە .