مديران انجمن: avin, CafeWeb, Dabir, Noha, bahar, Modir-Kurdi
توسط avin » پنج شنبه آذر ماه 21, 1392 11:43 pm
سلاوی خوای گه وره تان لی بی:
ئایا تا ئیستا کاتیک وا پیویستی زورتان به پاره بووه ،به جوریکی چاوه روان نه کراو پاره تان پی گه یشتووه؟
ماموستا "حه سه نی پینجوینی" له م چیروکه ی خواره وه ئه مه مان بو باس ده کات:
له دواین مانگى به‌هاردا بوو، شهوىَ بۆ دیده‌نى هاوسىَ یه‌كمان، رۆیشتم ژن وپیاوێكیش كه‌ته‌مه‌نیان په‌نجا سال به‌ره‌و ژوور ده‌بوو لهوىَ بوون..
پاش ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵ به‌یه‌كترى ناساندین و باس به‌باسدا هات، من باسى گه‌وره‌یى و دهسهلاَتى خوام هێنایه پێشه‌وه،
چونكه كورِى هاوسێكه‌م باوهرِى نه‌بوو، پاشان ره‌حم و رازقییهتى خوایشم به‌چه‌ند نموونه‌وه خسته پێش چاو..
میوانه‌كه‌ش پیاوێكى رووخۆش و قسه‌خۆش و له‌سه‌رخۆ بوو، سه‌رى به‌ته‌واوى سپى بوبوو، ئارام ئارام هاته قسه‌و گوتى:
ئه‌وه‌ى ئینكارى بوونى خوا ده‌كات، سه‌رى خۆى له‌به‌رد ده‌دات و لهوپهرِى هه‌ڵه‌دا ده‌ژى! ئه‌وه‌ى باوهرِى به‌گه‌وره‌یى و ره‌حمى خوا نییه خۆى زۆر بچووك و دڵرِهقه!!
ئه‌وه‌ى باوهرِى به‌وه نییه كه خوا رازیقه خۆى چاو چنۆك و به‌خیله..!!
ئێمه له‌ژیانى رۆژانه‌دا به‌ئاشكرا دهسهلاَت و ره‌حم و رازقیهتى خوا ده‌بینین، با من نموومهیهكتان بۆ بێنمه‌وه كه له‌ژیانى خوما دیومه!
گوتمان: فه‌رموو..
گوتى: باوكم تازهمردبوو، هه‌موو ئه‌ركێكى ماڵ له‌سه‌ر شانى من بوو، چونكه من كورِى گه‌وره‌بووم، له‌جێى باوكیش بووم بۆ براو خوشكه بچكۆله‌كانم!!
منیش تازه له‌م كاره‌ى خۆمدا ببومه وه‌ستا، و هێشتا كارامه‌یى و لىَ هاتووییهكى ته‌واوم به‌ده‌ست نه‌هێنابوو، به‌یانى له‌ماڵ هاتمه ده‌ر و دایكم ههندىَ قسه‌ى بۆ كردم،
برا بچوكهكهیشم باوه‌شى پیا كردم، و داخوازییه‌كانى خۆى باس كرد..خوا حافیزیم لىَكردن و رۆیشتم بۆ دوكان..
بهڵىَ ، به‌ناوى خوا دووكانه‌م كرده‌وه، ده‌ستم كرده ته‌قه‌ته‌ق، كاره‌كه‌ى من وه‌ك دارتاشى وایه، بریتىیه له (نازك كارى)،
دهسكى نێرگه‌له و گوڵدان، ێندووق، ته‌خته ودیمهنى جوان دروست ده‌كه‌ین.
پیاوێك هات داواى كرد: ههندىَ شتى بۆ دروست بكه‌م، منیش به دڵێكى خۆشه‌وه ده‌ست به‌كار بووم.. ئه‌و رۆژه كارم كرد،
تا ئێواره بۆم ئاماده كرد، چاوم برِیبووه ده‌رگاى دوكان، كه‌ى كرِیارهكه بێته‌وه‌و پووڵه‌كه‌م بداتىَ.. پاره‌كه كه‌م نه‌بوو، ێه‌د تمه‌ن بوو، ێه‌د تمه‌نى ئه‌و رۆژه یه‌جگار زۆر بوو!!
چاوهرِوانییهكهم بىَ سوود بوو، كابرا نه‌هات، و هه‌ر دیارنه‌بوو، منیش خه‌م و په‌ژاره داى گرتبووم، ناهه‌قیشم نه‌بوو، ئێواره جه‌ژن بوو،
قرانێكیش له‌باخه‌ڵما نه‌بوو!! ده‌نگى دایكم له‌گوێمدا ئه‌زرنگایه‌وه كه پێى گوتم: " كورِم! له‌بیرت نهچىَ ئه‌م شه‌و دواین شه‌وى ساڵه‌و زستان ماڵ ئاوایى ده‌كات،
وه‌رزى به‌فر و سه‌رما و سۆڵه و رىَ به‌ندان دوایى دێت، و وه‌رزى هیواو خۆشى هه‌وا دێت، سبهینىَ ئهبىَ به به‌هار ئێمه‌ش
بۆ سوپاسگوزارى خوا خۆشى و شادى پیشان ده‌ده‌ین! ئێواره له‌ته‌ك خۆتا ههندىَ میوه و شیرینى بێنیته‌وه، لهتارانیشهوه ته‌له‌فونیان كردووه میوانمان دێت!! "
كاتىَ بیرى راسپێرییهكانى دایكم ئه‌كه‌وته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ى تر خه‌مبار و په‌شێو ده‌بووم، چاریشم نا چاربوو، كه‌م روبووم، رووم نه‌بوو داواى قه‌رز له‌هیچ كه‌س بكه‌م!!
هه‌رچى دیمه‌نى برا بچكۆلهكهیشم ده‌هاته پێشچاو، وه‌خت بوو ئاگرم تێبه‌ر ببىَ بۆى، دیمه‌نه‌كه‌ى له‌پێش چاوما به‌رجه‌سته ئه‌بوو، كه پێى ئه‌گوتم:
" ئابرا گیان! به‌قوربانت بم، له‌بیرت نهچىَ، ئێواره هاتیته‌وه، له‌ته‌ك خۆتا نارنجهكى مندالاَن و یارى و ته‌قه‌مه‌نیم بۆ بكرِیت و بۆم بێنیته‌وه!! "
ده‌ى عاسمان به‌رز و زه‌وى سه‌خت، بۆ كوىَ بچم و په‌نا بهكىَ ببه‌م؟! رووم نیه به‌كه‌س بڵێم.. دایك له‌ماڵه‌وه به‌ته‌ماى ئه‌وه‌یه كورِ شیرینى و میوه‌ى بۆ بباته‌وه!!
براى بچوكیش به‌ته‌ماى ئه‌وه‌یه كاكى شتى یارى بۆ بێنێته‌وه‌و له‌ناو هاوهڵهكانیا هاورِىَ پىَ كه‌م نهبىَ!!
ئاله‌و كاته‌دا مندالاَن له‌سه‌ر باشگاوه نارجهكیان ههڵدهداو ده‌یان ته‌قانده‌وه، قه‌ده‌رى خوا وا بوو دانه‌یه‌كیان هه‌ڵدا و نه‌ته‌قییه‌وه، و به‌ره‌و دووكانه‌كه‌ى من هات..
منیش هه‌ڵم گرت وگوتم: جارىَ ئه‌وا خوا به‌شى براكه‌مى نارد، ئه‌گه‌ر ههرئهمهیشى بۆ ببه‌مه‌وه دڵى پێى خۆش دهبىَ.
كرِیار دیارنه‌بوو، كاتى دوكان هه‌ڵگرتن هاتبوو، نیازم بوو دوكان دابخه‌م، و بهكۆڵىَ خه‌م و په‌ژاره‌وه به‌ره‌و ماڵ برِۆمهوه! ئاله‌م كاته‌دا كه هیچ هیوایه‌كم نه‌مابوو،
و خه‌مى ته‌م ئاسمانى دڵ وده‌روونى داگیر كردبووم، فریشته‌ى ره‌حمه‌ت په‌یدا بوو، دادستانى سنه به‌ناوى میێداقى له‌وبه‌ره‌وه دیارى دا، چه‌ند كه‌سێكى له‌ته‌كا بوو،
تمه‌ز میوان بوون، هاتنه دوكان، دادستان منى ده‌ناسى، لوتفێكى زۆرى نواند، ته‌ماشاى شته‌كانیان كرد.. زۆریان پىَ جوان و په‌سه‌ند بوو،
ئینجا ئه‌و شتانه‌م پىَ پیشان دان كه بۆ كابراكه‌م دروست كردبو، بهلاَم نه‌هاتبوو بۆى!!
كاتىَ چاویان پێى كه‌وت زۆریان به‌دڵ بوو، دادستان گوتى: بۆمان بپێچه‌ره‌وه، منیش گوتم: ئاخر بۆ كه‌سێكى ترم دروست كردوون، و برِیاربوو بێت بۆیان، وا دیار نه‌بوو..
گوتى: ئه‌گه‌ر بیویستنایه ده‌هاته‌وه بۆیان.. ئێمه ده‌یان به‌ین، ئه‌گه‌ر هاتیشه‌وه بۆیان و قسه‌ى كرد من خۆم وهلاَمى ئه‌ده‌مه‌وه، منیش بۆم پێچانه‌وه و دامه ده‌ستیان..
ئه‌وانیش دوو ێه‌د و په‌نجا تمه‌ن – زیاتر یاكهمتر – یان پىَ دام!! ئهسكهناسى ره‌ق و تازه كه‌روێشكى پىَ سه‌ر دهبرِرا!! ئه‌وان رۆیشتن و منیش دوكانم داخست.
ئاى لهوخۆشى وشادییهى كه‌وته دڵمه‌وه!! له‌خۆشیدا هه‌موو گیانم پىَ ده‌كه‌نى!! ئه‌ى خواى خاوه‌ن ره‌حمى بهدهسهلاَت له‌تۆ به‌زیاد بىَ،
گورج رۆیشتم كه‌ره‌سه‌ى یارىكردنم بۆ برا پچكۆلهكهم كرِى، و میوه‌و شیرینییهكى زۆریش بۆ ماڵه‌وه..
كاتىَ رۆیشتمه‌وه دیتم دایكم و براكه‌م له‌سه‌ربان وه‌ستاون و چاوه‌روانن، من برِۆمهوه و شتیان بۆ ببه‌مه‌وه،
كه‌دایكم له‌دووره‌وه منى بینى ده‌ستى بۆ كێشام و براكه‌مى ئاگادار ئه‌كرده‌وه كه من ئهرِۆمهوه بۆماڵ..
منیش هه‌ر له‌دووره‌وه ده‌ستم به‌رزكرده‌وه و پیشانم دان كهشتم بۆ هێناونه‌ته‌وه، زۆر كه‌یف خۆش بوون، براكه‌م له‌خۆشیدا هه‌ڵ ئهپهرِى.
مامۆستا گیان! خوا به‌ره‌حمه، ئاله‌و كاتى نارهحهتییهدا ده‌رووى ره‌حمه‌تى له‌من كرده‌وه، ئاله‌و كاتى بىَ پووڵیهدا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ى بۆمن نارد،
ئه‌وه‌ى ئیمانى به‌وه نهبىَ كه خوا رازیقه بێگومان كافره!!
منیش ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆخوێنده‌وه: هه‌ركه‌سێك خوا بیهوىَ بهبىَ حساب رزقى ده‌دات " [ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ ".( ) إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ "( ) ]
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
- برای نویسنده این مطلب avin تشکر کننده ها: 2
- Noha (جمعه آذر ماه 22, 1392 9:53 pm), Shaghayegh (جمعه آذر ماه 22, 1392 8:18 am)
-
avin
- مدیر انجمن
-
- پست ها : 433
- تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
- تشکر کرده: 336 بار
- تشکر شده: 531 بار
- امتياز: 1820
-
توسط avin » جمعه آذر ماه 22, 1392 11:11 pm
مامۆستایه‌ك به قوتابییه‌كانی ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت جۆره یارییهكتان پێ بڵێم ئێوه‌ش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجامی بده‌ن..
یارییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ههریهكی چه‌ند سه‌لكه په‌تاته‌یه‌ك لهكیسێكی نایلۆندا بێنێت وهه‌ریه‌ك له‌و په‌تاتانه ناوی
كه‌سێكی لێ بنووسێت كه رقی لێیه‌تی..!!
له‌رۆژی دیاریكراودا هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كان كیسه په‌تاته‌ی خۆی هێنا وهه‌ر پهتاتهيهكيش ناوی
كه‌سێكی لێ نووسی كه رقی لێیه‌تی.!! سه‌یر ئه‌وه‌بوو هه‌ندێكیان ته‌نیا سه‌لكه په‌تاته‌یه‌كی هێنابوو،
هی وایان هه‌بوو دووان و هی واشیان هه‌بوو پێنچ په‌تاته‌ی هێنابوو. ئه‌وانی تریش له‌ونێوانه‌دا بوون..
مامۆستاكه پێی گوتن مه‌رجی ئه‌م یارییه ئه‌وه‌یه:هه‌ركه‌س كیسه په‌تاته‌ی خۆی پێ بێ، وبۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك
نابێ لێی دوور بكه‌وێته‌وه، وبۆههرشوێنێك رۆیشت ده‌بێ له‌ته‌ك خۆیدا بیبات..
به‌ڕۆیشتنی رۆژگار منداڵه‌كان هه‌ستیان به‌بۆنێكی زۆر ناخۆش ده‌كرد له‌ناو كیسه‌ی پهتاتهكانهوه،
زۆر له‌هه‌ڵگرتن و بۆنه ناخۆشهكهیشی بێزارببوون.. بێگومان ئه‌وانه‌ی په‌تاته‌كانیان زۆرتر بوو زیاتر هه‌ستیان
به‌قورسی كیسهكهو بۆنی ناخۆشی زیاتر ده‌كرد.. هه‌فته‌كه ته‌واو بوو منداڵه‌كان زۆر كه‌یفخۆش و شادمان بوون چ
ونكه یارییه‌كه كۆتایی هات، و له‌ده‌ست ئه‌و بۆنه ناخۆشه رزگاریان بوو..
له‌كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا مامۆستای په‌روه‌رده رووی كرده قوتابییه‌كانی و لێی پرسین: ئازیزه‌كانم! ده‌مه‌وێ
بزانم له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ست و شعوورتان به‌رامبه‌ر ئه‌و كیسه په‌تاتانه چۆن بوو ؟! قوتابییه‌كان هه‌موو
به‌جارێك بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی په‌تاته‌كان وبۆنه ناخۆشه‌كه‌ی ده‌ربڕی و به‌كۆتایی هاتنی ماوه‌كه‌ش زۆر شادمان بوون..
ئاله‌ویا مامۆستای په‌روه‌رده ناوه‌رۆكی یارییه‌كه و مه‌به‌ست له‌و یارییه‌ی بۆ شرۆڤه كردن و گوتی:
ئه‌وه نموونه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌واقیع و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته ئێوه حاڵی ئه‌وكه‌سانه
بزانن كه به‌دل رقیانه له‌كه‌سێك چ وه‌زعێكی ناخۆشیان هه‌یه!! رق دڵی مرۆڤ چه‌په‌ڵ ده‌كات،
وبۆ هه‌ركوێ بچیت ئه‌و رقه‌ت له‌ته‌كدایه.. ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌تان توانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆی بۆگه‌نی
ئهوپهتاتانه هه‌ڵبگرن، ئه‌نی ده‌بێ چۆن بتوانن بۆ هه‌موو ژیانتان رقبوون له‌كه‌سێك له‌دڵتانا هه‌ڵبگرن؟!
پاشان پێی گوتن: خۆشه‌ویستان! چه‌ند خۆشه مرۆڤ له‌م ژیانه كورتهیا به‌خۆشه‌ویستی و لێ بوردهییهوه بژی!!
و به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی كه‌سانی تر چاوپۆشی هه‌بێ، وبه‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر قبوول بكات كه‌هه‌یه..، چونكه هه‌روه‌ك ده‌ڵێن:
هونه‌ر ئه‌وه‌نییه كه‌تۆ مرۆڤی كامڵ و ته‌واو عه‌یارت خۆش بوێت.. هونه‌ر ئه‌وه‌یه بهناتهواوییهكانیانهوه خه‌ڵكیت
وه‌ك مرۆڤ و گه‌وره‌ترین مه‌خلووقی خوا خۆش بوێت.. !!
قورئانیش باسی سامناكی و ناره‌حه‌تی رۆژی قیامه‌ت ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:" يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ،
إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ" الشعرا‌ء/ 88. واته:: ئه‌و رۆژه رۆژێكه ماڵ و منداڵ هیچ سوودێك
به خاوه‌نه‌كه‌یان ناگه‌یه‌نن مه‌گه‌ر به‌وكه‌سه‌ی كه به‌دڵێكی پاكی بێ غه‌ش هاتبێته‌وه بۆلای خوا..
((ماموستا حه سه ن پینجوینی))
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
- برای نویسنده این مطلب avin تشکر کننده ها:
- Shaghayegh (شنبه آذر ماه 30, 1392 9:53 pm)
-
avin
- مدیر انجمن
-
- پست ها : 433
- تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
- تشکر کرده: 336 بار
- تشکر شده: 531 بار
- امتياز: 1820
-
توسط avin » شنبه آذر ماه 23, 1392 10:39 pm
ماسی گرێكی به‌خته‌وه‌ر..!!
پیاوێكى ماسى گر هه‌بوو نزیك له كه‌نارى ده‌ریایه‌ك دانیشتبوو ، له ژێر سێبه‌رى دارێكدا ئه‌ى ڕوانى بۆ شه‌پۆله‌كانى
ڕوباروو یاد و زیكرى خواى ئه‌كرد، له ناكاو پیاوێكى بازرگانى ده‌وڵه‌مه‌ند كه خه‌ریك بوو به لایدا تێده‌په‌ڕى لێى نزیك بوویه‌وه‌و پرسیارى لێ‌كرد
ئه‌وه بۆچى له ژێر ئه‌و داره دانیشتویت و بۆخۆت كار ناكه‌یت؟
بۆ ئه‌مه‌ش ماسى گره‌كه دایه‌وه كه ئه‌و ئه‌مڕۆ بڕى پێویست و زۆر زیاتریش له پێویست ماسى گرتووه، پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش به بیستنى
ئه‌مه توڕه بوو ، وتى : بۆچى ناڕۆى ماسى زۆر تر بگریت له جیاتى ئه‌وه‌ى له سێبه‌رى ئه‌و داره دانیشیت و كاتت به فیڕۆبدهیت ؟
ماسى گر وتى : چى بكه‌م به گرتنى ماسى زۆر ؟
بازرگان: ئه‌توانیت ماسى زۆرتر بگریت و بیان فرۆشیت و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى و به‌له‌مێكى گه‌وره‌تر بكڕیت .
ماسى گر: پاشان چى بكه‌م ؟
بازرگان: ئه‌وكات ئه‌توانیت بۆ ماسى گرتن بڕۆیته قولاَیى ئاوه‌وه‌و ماسى زۆرتر بگریت و پاره‌ى زۆر تر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى بكه‌م؟
بازرگان : ئه‌و كات ئه‌توانیت چه‌ند به‌له‌مێك بكڕیت و چه‌ند كه‌سێكیش دابمه‌زرێنیت و كارت بۆ بكه‌ن و پاره‌ى زۆرتر به‌ده‌ست بێنى .
ماسى گر : پاشان چى كه؟
بازرگان : ئه‌وكات ئه‌توانیت ببیته بازرگانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى وه‌ك من.
ماسى گر پاشان چیبكه‌م؟
بازرگان: ئه‌وكات بۆ خۆت به ئاشتى و ئاسووده‌یى ئه‌ژیت و چێژ له یان وه‌ر ئه‌گریت.
ماسى گر: به تێڕامان و سه‌رسامى یه‌وه وه‌لێمى بازرگانى دایه‌وه وتى : ئه‌ى مه‌گه‌ر من ئێستا چى ئه‌كه‌م؟؟؟
خوشك و برایانى به‌ڕێز ، پێویست ناكات چاوه‌ڕێى سبهینىَ بیت بۆ ئه‌وه‌ى دڵخۆش بیت خۆشى له ژیان وه‌ربگریت .
ته‌نانه‌ت پێویست ناكات چاوه‌ڕێ بیت تا ده‌وڵه‌مه‌ندترو دهسهلاَت دارتر بیت ئینجا خۆشى له ژیان وه‌ربگریت ، چونكه ژیانى ڕاسته‌قینه‌ى تۆ نه دوێنىَ
بوو نه به‌یانى یه وه‌نه ئه‌مڕۆشه به‌ڵكو ئه‌و چركه ساته‌یه كه ئێستا تیایدا ده‌ژیت، بۆ هه‌میشه به‌و ئه‌و په‌ڕى ماناوه كارێك بكه خۆشى
لێوه‌ربگریت و ببێته مایه‌ى ئاسووده‌یى ڕاسته‌قینه بۆ ڕووح و دڵ و جه‌سته‌ت.
هه‌ندێك له گه‌وره پیاوان وتویانه: دهوڵهمهندیهكهم پێكنه‌هاتووه له زۆرى ئه‌و شتانه‌ى كه هه‌مه ، به‌ڵكو پێكهاتووه له كه‌مى ویستهكانم.!
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
-
avin
- مدیر انجمن
-
- پست ها : 433
- تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
- تشکر کرده: 336 بار
- تشکر شده: 531 بار
- امتياز: 1820
-
توسط avin » چهارشنبه آذر ماه 27, 1392 9:36 pm
پیره پیاوێکی ته‌نها له گوندێ ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد،
ئه‌و ئه‌یویست کێڵگه‌که‌ی بکێڵێت و په‌تاته‌ی تیا بڕوێنێت ، وه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئیشێکی زۆر دژوار بوو.
کوڕه تاقانه‌که‌ی که ته‌نها ئه‌و ئه‌یتوانی یارمه‌تی باوکی بدات بۆ ئه‌م کاره له یه‌کێک له زیندانه‌کان زیندانیکرابوو!!
پیره پیاوه‌که نامه‌یه‌کی بۆ کوڕه‌که‌ی نوسی و حاڵی خۆی بۆ باسکرد ؛ کوڕی ئازیزم من ته‌ندروستیه‌کی باشم نییه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مساڵ
ناتوانم په‌تاته بڕوێنم له کێلگهکهماندا ، وه ناشمه‌وێت ئه‌م کێلگه‌یه له‌ده‌ست بده‌م ، چونکه دایکت هه‌موو جارێ حه‌زی ئه‌کرد بگاته ئه‌م کاته بۆ ڕواندی
به‌روبومه‌کان و زۆری پێ خۆش بوو ، من بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری کێڵگه زۆر پیر بووم . ئه‌گه‌ر تۆ لێره بویتایه ئه‌وا هه‌موو کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر ئه‌بوون ..
ئه‌زانم ئه‌گه‌ر تۆ لێره بویتایه ئێستا کێلگه‌که‌ت هه‌موو بۆ ئهکێڵام ..... خۆشه‌ویست و هه‌میشه له یادت باوکت .
له دوای چه‌ند ڕۆژێک پیره‌پیاوه‌که نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت له لایه‌ن کوره‌که‌یه‌وه ئه‌مه‌ی تیا نوسرابوو : باوکه بیکه به خاتری خوا کێڵگه‌که نهکێڵیت ،
من له ناو کێڵگه‌که بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیم شاردۆته‌وه .!!
بۆ ڕۆژی دوایی 12 نه‌فه‌ری به‌رپرسی ئێف. بی .ئای و چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ر ڕویانکرده کێڵگه‌ی پیاوه پیره‌که‌و هه‌موو کێڵگه‌که‌یان کێڵا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کان ،
به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزیه‌وه‌و زۆر توڕه‌و بێتاقه‌ت کێڵگه‌که‌یان به‌جێ هێشت .
پیره پیاوه‌که سه‌رسوڕماو له‌م کاره نامه‌یه‌کی تری ئاراسته‌ی کوڕه‌که‌ی کرد و نوسی : چی ڕویداوه ، تۆ ئه‌ته‌وێت چی بکه‌یت ؟؟
کوڕه‌که‌ش له وه‌ڵامی باوکی‌دا نوسی ؛ باوکه گیان بڕۆ‌و پهتاتهکانت بنێژه ، له‌و زهویهیا که بۆت کێڵراوه ئه‌مه ته‌نها ئیشێک بوو که من بتوانم بۆت بکه‌م له ناو زیندانه‌وه .
فێر بووین له‌م چیرۆکه‌وه :-
هیچ ڕێگریه‌ک له دونیادا بوونی نییه ! ئه‌گه‌ر ئێمه له ناخی دڵمانه‌وه بڕیار بده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ، ئه‌وا ئه‌توانین ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین .
ڕێگر بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌یه نه‌ک کات و شوێن که به‌ستراوین پێیانه‌وه .
کێڵگه : مزرعه
په‌تاته: سیب زمینی
سه ر چاوه: مالپه ری کورد ژین
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
- برای نویسنده این مطلب avin تشکر کننده ها:
- pejmanava (دوشنبه دي ماه 2, 1392 11:11 pm)
-
avin
- مدیر انجمن
-
- پست ها : 433
- تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
- تشکر کرده: 336 بار
- تشکر شده: 531 بار
- امتياز: 1820
-
توسط avin » شنبه آذر ماه 30, 1392 6:52 pm
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ! دایکم وتی بۆچی؟!
باپیرم وتی؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست بڕۆمه قوتابخانه ، هه‌مان قوتابخانه‌ی کۆڵانی خۆمان ، دایکم وتی ؛ ته‌نها قوتابخانه‌ی نمونه‌یی(تایبه‌ت) !باوکم وتی :بۆچی؟
.. دایکم وتی : ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
حه‌زم له به‌شی کیمیا بوو . باوکم وتی؛ ته‌نها بیرکاری ! وتم ؛بۆچی؟ باوکم وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست هاوسه‌رگیری بکه‌م له‌گه‌ڵ کچێکی لادێیدا . خوشکه‌که‌م وتی ؛ مه‌گه‌ر من بمرم . وتم بۆچی ؟! خوشکه‌که‌م وتی؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست پاره‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌که‌م بکه‌مه سه‌رمایه‌ی ژیانم . دایک و باوکم وتیان ؛ مه‌گه‌ر له‌سه‌ر لاشه‌ی ئێمه تێپه‌ریت ئه‌وا بکه‌یت.. وتم بۆچی؟!!
وتیان ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست به پێی گیرفانی خۆم ماڵێک به کرێ بگرم له جێگایه‌کی ئاسایدا . دایکم وتی ؛ ئای له من . وتم بۆچی ؟! وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
یه‌که‌م میوانداریمان بوو له‌دوای هاوسه‌رگیریمان ، ئه‌مویست ساده بم و خواردنێکی خۆمانه ئاماده بکه‌ین ، هاوسه‌ره‌که‌م وتی ؛ هه‌ر له ئێسته‌وه بشكێین ؟
وتیم بۆچی ؟ وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
ئه‌مویست ئوتومبێلیکی ئاسایی بکڕم که له توانای خۆم ده‌رنه‌چێت ، بۆ ئه‌وه‌ی کاروبارهکانمی پێ ئه‌نجام بده‌م . هاوسه‌ره‌که‌م وتی؛خوا من بکوژێت باشه. وتم بۆچی؟!
...هاوسه‌ره‌که‌م وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
منداڵه‌که‌م ئه‌یویست له‌دایک ببێت . له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ؛ باوکم وتی ؛ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تی !! وتم بۆچی؟! باوکم وتی:
ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
منداڵه‌که‌م ئه‌یویست بڕواته قوتابخانه. ئه‌و به‌شه‌ی خۆی حه‌زی پێیه‌تی هه‌ڵیبژێرێت ، هاوسه‌رگیری بکات ... ئه‌مویست بمرم ،
له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌م بوو به قسه‌و باس، کوڕه‌که‌م وتی له خوار قهبرسانهکهوه جێگا هه‌یه .. هاوسه‌ره‌که‌م قیژاندی ، کچه‌که‌م وتی ، چی بووه ؟!
هاوسه‌ره‌که‌م وتی : ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
مردم . براکه‌م بۆ مه‌راسیمی پرسه‌که‌م ، مزگه‌وتێکی ئاسایی گرتبوو . خوشکه‌که‌م فرمێسکی ئه‌رشت و وتی : ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
له قه‌برستان به‌ردی سه‌ر قهبرهکهمیان هه‌ڵبژارد و بۆیان دانام ، به‌ڵام براکه‌م وتی ؛ ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!
براکه‌م خۆی داوای به‌ردێکی بۆ کردم که وێنه‌ی خۆمی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندرابوو . ئێستا من له‌ناو چاڵێکی تهنگدام و هه‌موو سه‌رمایه‌م بۆ ژیانم
له ڕسته‌یه‌ک زیاتر نه‌بوو ئه‌ویش (ئه‌ی خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن؟!!) .. خه‌ڵکانێک که ماوایه‌کی زۆر خه‌می قسهکانیانمان بوو ،
ئێستا ته‌نانه‌ت خهمێکیشم بۆ ناخۆن که له ناو ئه‌م گۆڕهدام !!!
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
- برای نویسنده این مطلب avin تشکر کننده ها: 3
- Shaghayegh (شنبه آذر ماه 30, 1392 9:48 pm), jamal (دوشنبه دي ماه 2, 1392 2:39 pm), pejmanava (شنبه آذر ماه 30, 1392 7:18 pm)
-
avin
- مدیر انجمن
-
- پست ها : 433
- تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
- تشکر کرده: 336 بار
- تشکر شده: 531 بار
- امتياز: 1820
-
توسط avin » پنج شنبه دي ماه 5, 1392 10:56 pm
بابه‌گیان خۆشم ده‌وێی
پیاوه‌که ئۆتۆمبیله‌که‌ی خاوێن ده‌کردوه. چاوی به کوڕه 8 ساڵانه‌که‌ی که‌وت که خه‌ریکی هه‌ڵکڕاندنی ئۆتۆمبیله‌که بوو.
له‌پڕ پیاوه‌که به تووڕه‌ییه‌وه به‌ربووه ده‌ستی کوڕه‌که‌ی و چه‌ند جار به توندیه‌وه کوتایه سه‌ری ده‌ستی؛
بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له هاچهرهکهی نێو ده‌ستی بێ. منداڵه‌که له‌نه‌خۆشخانه ئه‌نگوسته‌کانی له ده‌ست دا.
منداڵه‌که پرسی: "بابه‌گیان که‌نگێ ئه‌نگوسته‌کانم شین ده‌بنه‌وه؟" پیاوه‌که، هیچی به زاردا نه‌ده‌هات.
به‌ره‌و لای ماشێنه‌که گه‌ڕاوه‌و به شه‌ق تێی هه‌ڵده‌دا.که چاوی به هه‌ڵکه‌نراوه‌که‌ی منداڵه‌که‌ی که‌وت.
لێی نووسرابوو: "بابه‌گیان خۆشم ده‌وێی."
در روزگاری که خنده ی مردم از زمین خوردن توست ، برخیز تا بگریند...
- برای نویسنده این مطلب avin تشکر کننده ها: 3
- Shaghayegh (جمعه دي ماه 5, 1392 1:20 am), jamal (شنبه دي ماه 7, 1392 2:08 pm), pejmanava (شنبه دي ماه 7, 1392 10:42 pm)
-
avin
- مدیر انجمن
-
- پست ها : 433
- تاريخ عضويت: دوشنبه مرداد ماه 31, 1390 11:30 pm
- تشکر کرده: 336 بار
- تشکر شده: 531 بار
- امتياز: 1820
-
بازگشت به شێعر و کۆرته چیرۆک
کاربران حاضر در اين انجمن: بدون كاربران آنلاين و 2 مهمان