کۆمهکاڵ : "ژیوا پەی ژیوایۆ هەورامانی" ... (ژیوا بۆ بوژاندنەوەی هەورامان) ئەو رستە کورتە پر واتایەیە کە بۆ یەکەمینجار لە مێژوودا هەورامییەکان لەگەڵ رگەیاندندا تێکەڵتر ئەکاتو کلتور و فەرهەنگ و رۆشنگەری هەورامان بە گوێکان و چاوەکاندا ئەبەخشێتەوە"
ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی کەناڵیكی تەلەفزیۆنی (ژیوا) بە شێوەزاری هەورامی لە پێشکەوتندان و هەڵسوڕاوێکی کەناڵەکەش ڕایدەگەیەنێت پشتیوان بە خوا لە داهاتوویەکی نزیکدا تەلەفزیۆنەکەمان دەست بە پەخش دەکات.
گروپی ژیوا کە گروپێکی رۆشنبیری هەوامانە لە هەوڵێکی نوێیاندا کەناڵی تەلەفزیۆنی ژیوا بە شێوەزاری هەوامی دەکەنەوە. لە لێدوانێکیدا محەمەد یاسین زەڵمی یەکێک لە هەڵسوڕێنەرانی کەناڵەکە ڕایگەیاند: رێژەیەکی زۆر لە کارەکانمان کردوون و بەردەوامیشین. روونیشیکردەوە: لە ئێستادا لە شارۆچکەی خورماڵ بنکەی ئۆفیسی یەکەمی کەناڵەکەمان کردۆتەوە و سەرقاڵی ئامادەکارییەکانیتری کەناڵەکەین. زەڵمی وتیشی: کەناڵەکەمان هەر بە ناوی گروپەکەمانەوەیە کە گروپی رۆشنبیری ژیوای لە هەورامانە و پەخشەکەی بە شێوەزاری هەورامی دەبێت.
سهرچاوه : ماڵپهری ژیوا