ئه ر به جوانی سه یری ئه و مانگه بکه ن...ده زانن ورده ورده خه ریکه لێی که م ئه بێته وه.
15 ڕۆژ له م مانگه جوان ڕویشتووه!!!
سه یری که ن...زۆر جوانه...قه ت نامه وێ نیگام لێی دوور که مه وه...
مانگی چوارده زۆر جوانه به تایبه ت ئه ر ئه و مانگه ڕه مه زان بێت.
نازانم، خودایا 15 ڕۆژ له ڕه مه زان ڕویشتووه...ئایا به جوانی که ڵکم لێی وه ر گرتووه؟
ئایا به ره که تی ڕه مه زان شامیلی من بووه؟
ئایا توانیومه به و جۆره وا لایه قی تۆیه زیکری تۆ بکه م؟
ئایا له م مانگه توانیومه ده رکه کان به هه شت بکه مه وه؟ و خۆم له ئاگری دۆزه خ ڕزگار که م؟
ئایا...قورئان له دواڕوژدا گله یی له سارد و سڕی من ناکات؟
ئایا...ئایا...ئایا....؟؟؟؟
خودایا گیان... دڵم زۆر ته نگه... ئه مه وێ ده ست بگرم به ڕۆژه کانی ڕه مه زان و نه هێڵم بڕوات.
15 ڕۆژی ڕویشتووه و هیشتا من تینویه تیم له ڕه مه زان نه شکاوه!
خودایا دڵته نگ ده بم...
دڵته نگی ڕۆژه کانی ڕه مه زان...دڵته نگی پارشێو...دڵته نگی به ربانگ...دڵته نگی مزگه وت و ته راویح...
دڵته نگی برسیه تی و تینویه تی ده بم!!
ڕه مه زان خه ریکه ته مام ئه بێ...ده ی هه ستن...هه ستن..چاوه ڕێی چی ده که ن؟
ده رکه کان ڕه حمه ت کراوه ته وه... توخودا هه ستن...ته مبه ڵی و خه وتن ئیدی...به سه!
خودایا تکا ده که م...خودایا گیان...
یارمه تیمان به...
بتوانین له دوایین ڕۆژه کانی ڕه مه زان...
له به ره که تی تۆ بێنه سیب نه بین.
یارمه تیمان به...ئه هلی قورئان بین و له گه ڵ قورئان حه شر بکرێین.
په روردگارا...زمانمان پاراو بکه به یادی خۆت
دڵمان نوورین بکه به نووری خۆت...
په روه ردگارا...له نووری وه جهی خۆت بێبه شمان نه که ی...
له شه فاعه تی پێغه مبه ره که ت...بێبه شمان نه که ی...
خودایا له ئاوی که وسه ر بێبه شمان نه که ی...
خودایا له ڕێزی ئه و که سانه بمانژمێره که لێیان ڕازی بوویت و له ئاگری جه هه نه م ڕزگارت کردوون.
ئامیین...