رۆژیك له‌رۆژان پاشایه‌ك بانگى سىَ له‌وه‌زیره‌كانى ده‌كات داواكارى و كارێكى زۆر سه‌یریان
پىَ رادهسپێرى داواكارى ئه‌وه‌ى له هه‌ر وه‌زیرێك ده‌كات كیسه‌یه‌كى خاڵى له‌گه‌ڵ خۆیاندا
بهێنن ، پاشا فه‌رمانى دا له بیستانى كۆشك بگه‌رێن هه‌رچى به‌روو بوم و میوهجاتى باش هه‌یه
وهلهجۆراو جۆرى خواردنه‌كانى تر كیسهكهى پربكهن لىَ ى وهههریهكهو پشت به‌خۆی ببهستىَ
كه‌سیان یارمه‌تى كه‌سیتر نه‌دات سه‌ریان سورما له‌داواكارى پاشا . رۆشتن به‌ره‌و جىَ
به‌جێكردنى فه‌رمانى شا ، وه‌زیرى یه‌كه‌م پێداگیرى له‌وه‌ى كرد دهبىَ پاشا رازى بكات و شتى
باش كۆبكاته‌وه لهمیوهجاتى كۆشك تا واى
كرد كیسهكهى پر كرد ، وه‌زیرى دووه‌م رازى بوو به‌وه‌ى شتیكى كه‌م له بیستانهكه كۆبكاته‌وه
ووتى پاشا پێویستى به میوه‌جات نیه ههندىَ گهڵاشى كۆكرده‌وه تا كیسهكهى پر كرد ،
وه‌زیرى سىَ یه‌م باوه‌رى وانه‌بوو پاشا سه‌یرى كیسه‌كه هه‌ر بكات كیسهكهى پر كرد له‌پوش و
گیا‌و گه‌ڵاى داره‌كان . دواى رۆژى دواتر پاشا فه‌رمانى دا وه‌زیره‌كان كۆببنه‌وه خۆیان و
كیسهكانیان كاتىَ كهكۆبوونهوه پاشا بهسهربازهكانى ووت بیان به‌ن بۆ زیندان له‌گه‌ڵ
كیسهكانیان تاكو ( 3) مانگ لهزیندانێكى دوور لهیهكترو وه قه‌ده‌غه‌كردنیان له‌خواردن ،
وه‌زیرى یه‌كه‌م به‌رهه‌مى خۆى خوارد له‌كۆكردنه‌وه‌ى
به‌روبوومى بیستانهكه چونكه كیسهكهى باش پر كردبوو له به‌روو بومى بیستانى كۆشك ، وه‌زیرى
دووه‌م ژیانى له‌بارودۆخێكى ته‌سك و ناله‌باردا بهرىَ كرد ته‌نها ئه‌وه‌ى خوارد كه
كۆیكردبۆوه ،وه‌زیرى سىَ یه‌م له برسان مرد به‌ر له‌وه‌ى مانگى یه‌كه‌م ته‌واو بكات له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى تێشوى به‌تاڵ بوو كیسهكهى ته‌نها پوش و گیایى بیستانهكهبوو بۆیهلهخۆمان بپرسین
ئێمه لهكامیانین هه‌ریه‌ك له‌ئێمه لهبیستانى دوونیای ئازادین ده‌توانین كارى باش
كۆبكه‌ینه‌وه كارى خه‌راپیش