پیاوێك ژنێك و دوو كوڕ‌و كچێكی هه‌بوو، سه‌فه‌ری كرد بۆ وڵاتێكی دوور به دوای كار و كاسبیدا و ئه‌وانیشی به‌ته‌نیا به جێهێشت، ماڵ ومنداڵه‌كه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر ئه‌ویان خۆش ده‌ویست و ئه په‌ڕی ڕێزیان لێی ده‌گرت.
پاش ماوه‌یه‌ك له‌مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، باوكه‌كه نامه‌ی یه‌كه‌می ئاڕاسته‌كردن، به‌ڵام منداڵه‌كانی نامه‌كه‌یان نه‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێننه‌وه، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان نامه‌كه‌یان وه‌رده‌گرت و ماچیان دهكردو،ده‌یان گوت ئه‌م نامه‌یه له‌لایه‌ن به‌نرخترین خۆشه‌ویستمانه‌وه بۆمان هاتووه..
هه‌رله ده‌ره‌وه له‌نامه‌كه ڕاده‌مان و ، دواتر نامه‌كه‌یان ده‌خسته ناو قوتوویه‌كی قهدیفهوه و ... ناوه ناوه ده‌ریان ده‌هێنا و تۆزی سه‌ریان پاك ده‌كرده‌وه و، دووباره له شوێنی خۆی دامان ده‌نایه‌وه.... به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ههرنامهیهك كه له باوكیانه‌وه بۆیان ده‌هات به هه‌مان شێوه هه‌ڵس و كه‌وتیان ده‌كرد.... چه‌ند ساڵێكی پێچوو، باوكه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕایه‌وه، بینی ته‌نها كوڕیكی له خێزانه‌كه‌ی ماوه بۆیه باوكه‌كه له كوڕه‌كه‌ی پرسی: دایكت له كوێیه؟
كوڕه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: توشی نه خۆشی بوو، ئێمه‌ش هیچ پاره‌یه‌كمان نه‌بوو كه لێی خه‌رج بكه‌ین بۆ كڕینی دا‌و ده‌رمان، بۆیه به‌م شێوه‌یه وه‌فاتی كرد؟؟ باوكه‌كه ووتی: بۆچی؟ ئایا نامه‌ی یه‌كه‌متان نه‌كرده‌وه؟ بڕێكی زۆرپارهم له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌دا بۆ نارد بوون!!
كوڕه‌كه ووتی: نه‌خێر...
باوكه‌كه پرسی ئه‌ی كوا براكه‌ت؟
كوڕه‌كه ووتی: تووشی براده‌رایه‌تی چه‌ند كه‌سێكی خراپ بوو پاش مردنی دایكم كه‌س نه بوو ئامۆژگاری بكات و پشتیوانی لێ بكات و ڕاستی بكاته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕۆیشت و وازی له ئێمه هێنا؟
باوكهكهبه سه‌ر سوڕمانه‌وه ووتی: بۆچی؟ ئایا نامه‌ی دووه‌متان نه‌خوێنده‌وه، كه له نامه‌كه‌دا داوام لێ‌كرد بوو له براده‌ری خراپ دووركه‌وێته‌وه و ... بێت بۆ لای من! كوڕه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی : نه‌خێر..
باوكه‌كه ووتی: لاحول ولا قوه الا بالله... ئه‌ی خوشكه‌كه‌ت له كوێیه؟
كوڕه‌كه ووتی:مێری به‌و كوڕهكرد كه نامه‌كه‌ت پێدا نارد بوو بۆ مان و ، ڕه‌زامه‌ندیت ده‌ربڕی بوو له‌سه‌ر شوو پێكردنی خوشكه‌كه‌مان؟ ئێستاش زۆر به‌دبه‌خته به‌خراپ ترین شێوه له گه‌ڵیدا خراپه...
باوكه‌كه به تووڕه‌ییه‌وه ووتی: ئایا كۆتا نامه‌تان نه خوێنده‌وه، كه له نامهكهمدا هه‌واڵی خراپی ڕه‌وشت و ئاكاری ئه‌و كوڕه‌م تێدا ڕوون كردبوه وه و ، ناقایل بوونی خۆشم تێدا ڕوون كرد بوه‌وه بۆ ئه‌م هاوسه‌رگیرییه؟
كوڕه‌كه ووتی: نه‌خێر هه‌رهه‌موو نامه‌كانمان له‌و قتوه قهدیفهیهدا پاراستبوو و هه‌ڵمان گرتبوون... هه‌میشه به‌ڕێزه‌وه ده‌رمان ده‌كرد و ماچمان ده‌كردن ، به‌ڵام نه‌مان ده‌خوێندنه‌وه و ته‌ماشای ناوهڕۆكهكهیمان نه‌ده‌كردن؟؟
ئایا بیرت له حاڵ و باڵی ئه‌م خێزانه كردۆته‌وه و به‌باشی تێی ڕاماوی، كه‌وا چۆن له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه و پارچه‌پارچه بووه و، ژیانیان لێ تاڵ بووه،ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌كانی باوكیان نه‌ده‌خوێنده‌وه كه بۆیانی ده‌ناردن و سودیان لێوهرنهدهگرتن، به‌ڵكو ته‌نها به ڕێز گرتن و پارێزگاری كردنیان و هه‌ڵگرتنیان له نا قتوه قهدیفهكهدا، به‌بێ كارپێكردن به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و ئه‌وه ی تێیدایه... دواتر ته‌ماشای په‌ڕاوه‌كه‌م كرد...
ته‌ماشای قورئانی پیرۆزم كرد ، كه له ناو قتوه قهدیفهكه هه‌ڵمان گر تووه له‌سه‌ر كتێبخانه‌كه‌م ؟ ئاه خودایه! قوڕبه‌سه‌رم؟
ئای منیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و خێزانه هه‌ڵس و كه‌وتم له‌گه‌ڵ قوڕئانی پیرۆز، په‌یامی خودادا كرد، كه له‌گه‌ڵ نامه‌كانی باوكیان كردیان؟
منیش به‌هه‌مان شێوه قورئانه‌كه‌م داخستوه‌و له‌سه كتێبخانه‌كه‌م دام ناوه؟به‌ڵام نای خوێنمه‌وه و سودی لێوهرناگرم؟ كه‌چی ئه‌و په‌یڕه و پڕۆگرامی ژیانی منه؟
بۆیه هه‌ستام، تۆبه‌م كرد‌و ، قورئانه‌كه‌م ده‌رهێنا و ...كردمه‌وه..بڕیارم دا له‌مه‌و دوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه به‌جێی نه‌هێڵم..؟؟!!