تاریخ : شنبه، 29 آبان ماه، 1395
موضوع : کوردی

سه داستان کوتاه به زبان کردی

عوسمان فه ده وی /// له به رده ركی پاركی گه وره ی شاری تاران ڕاوه ستابووم . به ده وروبه ری خۆم ده م ڕوانی و بنیاد مه جۆراو جۆره كانم ته ماشا ده كرد



ژن و پیاو ، كچ و كور ، ده وله مه ند و هه ژار . هه مو له پێشم ده هاتن و ده چوون . زۆرم حه زلی بوو وه ك  ئه وان ئه بووم ، لیباسی ته نگ و ره نگاو ره نگه م ده پۆشی وكه وشی پان و باریكم له پی ده خست وبه ناو پارك و «خیابان » دا به موتوریك ویڕاژم ئه دا و سه رنجی چاوڕه شه . كه م پۆشه وته نگ پۆشه كانیشم بۆ لای خۆم ڕا ده كپشاو به وته فارسی

« حال می كردم » .  له و خه یالانه دا بووم كه له پڕما شینێكی جوان له نزیكم ڕاوه ستا و ئا فره تێك له ماشینه كه را به زی و ته ماشاییكی منی كرد و هاواری كرد : « عزیزم ‌آرش جون ، الهی مامان فدات شه » . تۆزی ته ماشای ده ورو به رم كرد .

                 كه سێكم نه دی كه  وابزانم له گه ڵ ئه وی بێ . تاوه خۆهاتمه وه . سه رم له نێوان دوده ستی ئافره ته كه دیه ۆه . كه به تووندی به خۆیا ده ی گووشیم و ده ی گووت : «آرش ، مامان فدات شه ! كجا بودی ؟ چرا سراغ مامانت نیامدی ؟ چقدر لاغر شدی! چه بلایی سرت آوردن ؟ آخ مامان فدات شم عزیزم ..........»

             سه رم سوور ما بوو ، نه م ده زانی چی بكه م . چون ملی باریكم له نێوان دوده ستی گۆشتی ئه وژنه رزگار كه م . بۆچی ئاوه ها منی له باوه ش گر تووه په تیا ، په تیا ماچم ده كا . ئه م ژنه كێ یه ؟ ! سه یره !

له شه رمی خۆم ئاره قی ره ش و سارد به ته واوی له شم داده هاته خواره وه .       

                    وه خت بوو له سه ر خۆ چم . به زه حمه ت سه ری خۆم رزگار كرد . به چاۆا نیدا ئاو  وه ك لافاوی به هار ده هاته  خۆاره وه . به ڵام زور لام سه رنج ڕاكێش بوو . ئاوی چاوی گۆنای سپی ئه وی ره ش كرد بوو . كاتێ ده ستم هێنا به گوناما تا جێ ده می  بسرمه و ه . ده سم سوور ببوو. به نیوه فارسی و نیوه كوردی گوتم : « به خدا خانم منت اشتباه گرفتی . من آرش نیستم . من عه به هستم ، عه به ، عه به ی کا   روسته م » . به لام ئه و كۆڵی نه ئه دا .

                     تا كوو به خۆما هاتمه وه له ناو ماشینه كه دانیشتبووم و ژنه كه یش له به رخویه وه خودای گه و ره ی شوكر ده كرد كه كوڕه جوانه كه ی بینیوه ته وه . له ناو كیفی  سه ر شانی خۆی چه ن په رده ره سمی ده رهینا و پیێ نیشان دام و گووتی : « آرش جان این عکس های بچگی ها ته . ببین چقدر ناز بودی .اینم رحمتی باباته ، این یکی هم باغبو نمونه که اسمش رستم بود و مافکر می کنیم همین یاروکه كۆردبود تورا دزدیده باشه ». سه یر بوو ره سمی باوكم له گه ڵ مندا یانی ئه وه ی من پێی ئه لێم بابه ، باوكی من نیه ؟ به ڵكو منی دزیوه . جێی باوه ڕنیه .

    « الو عزیزم ملیکاجان ، مژده بده ! داداش جونتو پیدا کردم . الان نشسته کنارم . به رزیتا و آزیتا هم خبر بده . ما درراه خونه هستیم . بای ..... »

‌        هه ی ..... ‌هه ی ..... ‌هه ی ئه م بێوژنه سێ كچیشی هه یه – به خوا ته واوه رزیتا ، ازیتا ، ملیكا . وام لێ ئه كا بچم تاوه كوو با شتر خوم بناسم .

         ژنه كه ........ نا .....نا..... ببورن ..... دایكم ده رگای حه ساری ماڵه وه ی كرده وه چاوتان ڕوژی ڕه ش نه بینێ . ماڵ .... ماڵ نه بوو . بۆخۆی كۆشكێك بوو. ماووه یێك  سه یری ناوه حه ساره كه م كرد . خۆشكه كانم دێی كه له دووره وه به پێشۆازم هات و هه ربه شێوه ی دایكیان به خێر هاتنیان كردم و به ده وروبه رم سه مای خۆشیان ده گێرا. ئه ویش چ سه مایێك كه شه رمم له باس كرد نیه تی . ئه وانه ی وا سه ما ی فیلمه هالیووده كانیان دیبێ ده زانن بۆچی شه رمم له باس كردنی ، ده که م .

            چوومه ناۆ كۆشكه كه . زۆر خۆم به به خته وه ر ده زانی ئا له وه ها ماڵێك داده ژیم. خۆم شایی بێ تاج ده ناسی . چوونكه به ئاواته كانم گه یشتم .

              جل و به رگی ته سك وته نگم له به ر كرد و كه وشی پان و باریكم سه رپێ خست و عه تر و « ادكلن » ی بۆن خۆشم به خۆما ڕشتو . وئه وه ی وه بیرم نه ئه هاته وه ماڵی بابم بوو  ئاخ كاك ڕۆسته م . چون منت له ئاوه ها ژیانێك دوور خستبۆوه . به خودا ده بێ به گرتت به م .

ته واو ببوم به « به چه تهرونی » جوان ده م توانی فارسی قسه به كه م .

            خۆشكه كانم به ده ورم ده ها تنوو بۆ «پارتی » جۆرا و جۆریان ده بردم كه له وه پێش به « سی دی » ده م دین . تاوه كوو ڕۆژی ڕووم كرده دایكم . نا .......... نا ..........  دیسان ببورن «مامانم » و گوتم : « مامان جون میشه ، یكم پول به هم بدی . می خام به اونهایی که باهاشون تهرون واسه عملگی اومدم سری بزنم و یکم پزبدم . »

- چشم عزیزم بیا اینم جیره امروز تو...

              به خۆا خۆشه له مالی كاك رۆسته می »دز» به ساڵێكیش ئه مه نده پاره م به خووه نه ئه دی. پاره كه م وه رگرت و زوو چوومه ده ره وه و به عاده تی شاری خۆمان موتوڕێكم به كڕی وه رگرت و به ناو شاردا ویراژم ئه دا – هه روه ها كه ئاواتم بوو- ده م دی كه چلۆن چاۆره شه ، كه پۆشه ، ته نگ پۆشه كانیش لێم وورد  ده بنه وه و به چاوه      گه وره جوانه كانیان ئافرینم پێ ده ڵێن . كه له پڕ . وای .... خوایه ........... « اتوبوس » ....... نا ....... نا ...........مامان .......... مامان . مامان ........... مامان ڕاوه سته ...... ته ق .....!!! عه به ..... عه به ... هه سته هه تیوه سه ز له  ، مامان ، مامان چیته . چۆار ڕوژ چووتیه تاران فێری ئه م به زمه یش بووی ...... هه سته هه تیو، هه سته له خه و .

 

        یه كێ له هاورێانم ده یگووت : ‌‌« رۆژێ له ورۆژانه ی ۆا له ناوه ندی « تربیت معلم» شاری سنه ده رسم ده خۆیند. بریارم دا خۆم به جل به رگی رازاوه ی كوردی برازێنم وبچم بۆناوه ندی شار. بۆیه قاتێ شاڵی سووری «‌ئارمه رده »م له به ر كردوو ،جووتێ كڵاشی «هه ۆرامی» م له سه ر پێ خست و،تۆزێ عه تری بۆن خۆشم به خۆما رشت و به فیزێكه كه وه به ره و« ئێقبال » وه رێ كه وتم .

          له و كاته وام ده زانی به وشێوه یه جێی سه رنجی چاوجوانانی ناوشارم. به ڵام زۆر هه ڵه بووم ، ئه وه ی وا لای ئه وان جوانه كورێ به پرچێ درێژ و پر له «ژله»و سیخ وه ستاو و «شلوار» ێ كول و ته نك و ، كراسێ بێ قۆلی مه یله و سووری ته نك ، برۆیی تاشراو و گۆنایی به ن لێدراو و تۆزێ ریش له سه ر چناكه بوو.

         له« ئێقبال» بووم  ، سێ كیژی جوانم دی . هه ر كامیان جووتێ پێڵاوی درێژو باریكیان له پێدا بوو.«شلوار» ه كه یان ئه مه نده ته نگ بوو كه سه ر سوور ده ما چۆن ئه و رانه قه ڵه وانه جێی تێدابوه ته وه . «مانتو» كه یان ئه منده كوڵ بوو  كه دوو بست له سه ر ئه ژنۆیانی داپۆشی بوو. ئه مه نده ته نگ بوو، كه ته واو به رزوونزمیه كانی له شیان ده ركه وتبوو. له چكێكی چكۆله یان له سه ردابووكه پێش و پاشی پرچه «فرمژه» لێدراوه كانایان به ده ره وه بوو. هه ركامیان ده مێ بنێشتیان له ده ما بوو،كه به شێوه یكی زۆرناشیرین ده یان جاوی .

         هه ر وه ها ماقی ئه و ان بووم كه دیم یه كێ له وان لێم هاته پێشێ و چاوانێ لێم بز كرده وه به جۆرێ كه نیشان بدا ترساوه هاواری كرد « وای مه مان ، ته واشاكه ن ئه م كێفیه !لا چۆ كێفی نه مان خۆی »

كێفی :       كێوی (كوهی)

ئارمه رده : شارۆچكه یكه سه ر به شاری بانه كه شاڵی به ناوبانگی هه یه

ئێقباڵ :      فولكه یكه له ناوه ندی شاری سنه

دراوسێمان بوو.كیژێكی جوان و به له نجه و لار بوو. زورم خوش ده ویست.ته واو به دلێم بوو.هه ر چه نده كاتی دڵداری وئاشقێنی من نه هاتبوو .به ڵام دڵ كوا گوێی له و قسانه یه .به قه و لی مامۆستا قانیع كه ده فه رمێ :

چاوم له ته وقی سه رمه وه           پێم ناڵێ ئیشی پر خه ته ر

بریارم دابوو هه رجۆرێك بێ ؛ مه به ستی دڵی خۆمی بۆ بده ركێنم. بۆ ئه و مه به سته شوان تا دره نگان نا ئه نووستم . بیرم له وشه جوان و ناسكه كان ده كرده وه ‌‌، تا وه كوكاتی به یان كه ده چوم بۆ قوتابخانه له سه ر ڕێی بیگه مێ و پی بێژم كه چه نده خوشم ده وێت . چونكه جوان ده مزانی ، ئه ویش ئه و هه سته ی به رامبه ر به من هه یه ، زیاتر هانی ئه دام تا وه كوومه به ستی خۆمی بۆ به یان كه م ، تاكوودڵ بلاوێته وه .

      ده ك خوایا چی بكه م به ده س ئه و دڵه ترسۆنه كه م . هه ر كات ده م بینی له شه رمان دڵم به توندی ده ستی به لێدان ده كرد .ده مم وشك ده بوو، قاچه كانم هێزی رۆیشتنیان نائه ما ،ته ۆاوی له شم سه ر له رزین ده كه وت، ته نانه ت هێزی چاك و چۆنیه تی لێ ده برێم .به ناچار له ژێر چاو ئه م هه نگاوت و ئه ویش له ش رما سه ری دائه خست و نه من هیچ و نه ئه و هیچ .

               به وشێوه یه مایه وه تاوه كوورۆژێك له سه ر بانی  خۆمان  دیم ئه و  كچه  دوو مانگایی ماڵی خۆیانی به ر خۆی داۆ رۆیی بۆده ره وه ی ئاوایی . من كه زۆربه ی شێعره ناسكه كانی مامۆستایانی پله به رزی كورده واری وه ك قانێع و گۆرانـم له به ر كردبووم ،به وپه ری بوێرییه وه ، به ره و لای چووم تاوه كوومه به ستی دڵمی پێ راگه یینم . تاگه یشتمه  نزیكی  ئه و (شێعری دڵداری لادێی مامۆستا قانێع) م  له به ر خوینده وه .  سه یر بوو ئه مجاره دڵم به توندی لێی نه ئه دا . قاچه كانم هێزی رۆیشتنیان تابوو،ده مم وشك نه بوو، هێزی نه ك قسه ، هاوار كردنێشم له خۆ به دی ئه كرد، ته واو به خۆم دڵخۆش ببووم . داهاتووی خۆم له شێعره جوانه كه ی پێش چاوم ده هات . ده م بینی  كه له  گه ڵ  ئه و چوار پێنج مندالی  وردو دوروشت ،  له مالێ پر له خۆشه ویستی و ئه وین دا ده ژین .

                بریارم دابوو كه پی گه یشتم  پی ده ڵێم كه چه نده خۆشم ده وی وبریار بێ له دوای ئه و دڵداری حه رام بێ له من وه ك ده ڵێن :

ش‌ه رته تا پیر نه بی نه بیه پیره ژن        دڵداری رۆحه گیان حه رام بێ له من

داخ له به رده ناحه زه  .ئه وكاته ی وا پێم لی هه ڵكه وت   و به ده ما رۆیشتم له به ر پێی به عه رزا كوترام . هه موو ئه و وشه جوانانه م لێ هه ڵ وه ری و بوو به وشه یك تا ئه مرۆیش له شه رما باسی دڵداری له گه ڵ ئه و كچه م نه كرد هه تا هه تایه له بیرم كرد . دوای ئه وه ی كه كه وتم له شه رمی هه موو وشه جوانه كانم له بیرچوو به ده م ئاره ق رشتنه وه رووم تێ كرد وتم :                                          داده گیان ئه و مانگاتان به كه ڵه




منبع این مقاله : :.:: پینوس ::.
آدرس این مطلب : http://penous.com/1423/سه-داستان-کوتاه-به-زبان-کردی/